|
هاوڕێ محه‌ممه‌دحسێنى كه‌ریمی
ساڵی1327 له شاری سه‌قز له دایك
بوو. له سه‌رده‌می لاویه‌تىدا
له‌گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا
بوو. له ده‌ورانی دانشجوویىدا
له‌گه‌ڵ كۆڕ و كۆمه‌ڵه
ماركسیستىیه‌كان په‌یوه‌ندى گرت.
په‌یوه‌ندێكی پته‌و و قایمی
له‌گه‌ڵ كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان
هه‌بوو و له هه‌ر مه‌جالێكدا كه
بۆى ده‌ڕه‌خسا تێده‌كۆشا ته‌بلیغی
ئامانج و بیروباوه‌ڕی ماركسیستی
له نێویاندا بكات. له نێو
كارگاكانی به‌رهه‌م هێنان و
شیركه‌ته ساختمانىیه‌كاندا و له
زۆربه‌ی كاری كشت و كاڵىدا،
زۆرجار وه‌ك موهه‌ندیس یان وه‌ك
كرێكارێكی ساده و ته‌نانه‌ت
زۆرجاریش وه‌ك وه‌ستایه‌ك
یارمه‌تی كرێكارانى ده‌دا. ئه‌و
یه‌كێك له رابه‌رانی
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی
شاره‌كانی كوردستان به دژی رژیمی
شا بوو.
هاوڕێ حه‌مه حسێن له
رێكه‌وتی 23ى رێبه‌ندانی ساڵی57
له كاتێكدا كه شان به شانی
خه‌ڵكی شاری سه‌قز بۆ گرتنی
شاره‌بانی ئه‌و شاره وه‌ڕێ
ده‌كه‌وت, كه‌وته به‌ر گولله‌ی
به‌كرێگیراوانی رژیمى شا و
به‌دوای 3رۆژدا له 26ى
رێبه‌ندانی ساڵی 1357دا گیانی
به‌خت كرد. هاوڕێ حه‌مه‌حوسێن
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له ساڵی
1348دا بوو. ته‌شكیلاتى كۆمه‌ڵه
له رۆژی گیانبه‌خت كردنى هاوڕێ
حه‌مه‌حسێن دا هه‌ڵسووڕانی
ئاشكرای خۆى راگه‌یاند و له‌و
رۆژه‌وه26 رێبه‌ندانى هه‌موو
ساڵێك وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵه
ناسراوه‌ته‌وه و رێز له‌و رۆژه
ده‌گیرێ. |