|
هاوڕێ سه‌عید ساڵی 1329 له شارى مهاباد له‌دایك بوو. له
ساڵه‌كانی 46 و47 له‌گه‌ڵ مه‌سایلى سیاسی ئاشنا بوو. له‌نێو
زۆربه‌ى كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كانی ناو شاردا وه‌ك رابه‌رێكى سیاسی
ده‌وری ده‌گێڕا و نه‌خشى به‌رچاوى بوو. له ساڵى 48دا له
مه‌دره‌سه‌ی "عالى بازرگانی" تاران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و
سیاسه‌ته‌كانى ئاشنا بوو. ساڵى54 له لایه‌ن ساواكه‌وه
ده‌ستگیر كرا، به‌دواى ئازادبوونى له زیندان له ساڵى 56دا
په‌یوه‌ندى به كۆمه‌ڵه‌وه گرت. هه‌ر له پائیزى ئه‌و ساڵه‌دا
بوو به ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه. ساڵى 56بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
مه‌ئموورىیه‌تێكى ته‌شكیلاتى په‌یوه‌ندى به ریزه‌كانی هێزى
پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانی عێراقه‌وه كرد و له
رێكه‌وتى 31ى خوردادى ساڵى57 له شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شى
عێراق له ئاوایى "ده‌ری" ناوچه‌ى مه‌ریوان گیانىبه‌خت كرد.
هاوڕێ سه‌عید یه‌كه‌مین پێشمه‌رگه و یه‌كه‌مین گیانبه‌خت
كردووى كۆمه‌ڵه‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه رۆژى 31ى
جۆزه‌ردان به‌ناوى رۆژى پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه بۆ رێزگرتن له یادى ئه‌و ئازیزه تێكۆشه‌ر و
فیداكاره دیارى كرا و ئه‌و رۆژه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ى ژیانى
شۆڕشگێڕانه و پڕ له شانازى هه‌موو هاوڕێیانى گیانبه‌خت
كردووى كۆمه‌ڵه‌یه! |