|
هاوڕى ئه‌مینی مسته‌فا سوڵتانى
ساڵى 1332 له ئاوایى "ئاڵمانه"
له ناوچه‌ى مه‌ریوان له دایك
بوو. تا ده‌ورانى راهنمایى له
شارى سنه درێژه‌ى به خوێندن دا.
هاوڕێ ئه‌مین یه‌كێك له
ئه‌وه‌ڵین كه‌سانێك بوو كه
په‌یوه‌ندى ته‌شكیلاتى له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه گرت. له كاتى راپه‌رین
دا یه‌كێك له سیما
هه‌ره‌ناسراوه‌كانى نێو
خۆپیشاندان و ئیعترازاته‌كانى
كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى ئێران به دژى
رژیمى شا بوو.
له پێكهاتنى یه‌كه‌مین ده‌سته‌ى
پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى جووتیارانى
هه‌ورامان ومه‌ریوان له به‌هارى
58دا هه‌ڵسووڕاوانه به‌شدارى
كرد. هاوڕێ ئه‌مین ئه‌ندامى
چالاكى كۆمه‌ڵه بوو.
له مانگى موردادى 58 له كاتى
به‌ڕێوه‌بردنى مه‌ئموورىیه‌تێكى
ته‌شكیلاتى له شارى مه‌ریوان
ده‌ستگیر كرا و له 3/6/58 له
پادگانى شارى مه‌ریوان تیرباران
كرا. |