|
هاوڕێ فوئادی مه‌سته‌فاسوڵتانی
ساڵی1327 له ئاوایى ئاڵمانه له
ناوچه‌ی مه‌ریوان هاته دنیاوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوىیه‌وه و
له ده‌ورانی خه‌فه‌قانی رژیمى
شادا، رووى كرده خه‌باتی سیاسی.
ساڵی 1348 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له
هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان
دامه‌زراند و له‌م رێگایه‌وه
وه‌ك رابه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتووى
خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ى كۆمه‌ڵانی
كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، گه‌لێك
ده‌ور و ته‌سیرى به‌رچاوى كرده
سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی
خه‌باتی زۆرلێكراوان
وچه‌وساوه‌كان له كوردستان.
هاوڕێ فوئاد كه بۆ ماوه‌ی 4 سال
زیندانی سیاسی رژیمى شا بوو،
كاتێك پائیزی ساڵی1357 له زیندان
ئازاد بوو، له ماوه‌یه‌كی كورتدا
له نێو ده‌ریاى خرۆشانی خه‌باتى
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا وه‌ك
رابه‌رێكی كۆمۆنیست خۆى نیشان دا
و بوه روخسارێكىخۆشه‌ویست له‌نێو
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانى
كوردستاندا و هه‌روه‌ها بوه
سیماى ناسراوى بزووتنه‌وه‌ى
كۆمۆنیستی ئێران. له شه‌ڕى
نه‌ورۆزى خۆێناوى سنه‌دا, له
به‌رپاكردن و رابه‌رىكردنی
جه‌معییه‌تى دیموكراتیكه‌كانى
شاره‌كاندا، له رێكخستنى یه‌كێتى
جووتیاران و هێزه
چه‌كداره‌كه‌ىدا، له كۆچى
مێژوویى خه‌ڵكی شارى مه‌ریواندا و
له مه‌یدانه‌كانى دیكه‌ى خه‌باتی
سیاسی و جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى
كوردستاندا, هاوڕێ فوئاد وه‌ك
رابه‌رێكى زانا و جه‌سوور و
شۆڕشگێڕ, به ئیمان و بڕوای
پۆڵایین به هێزى له‌بن نه‌هاتووى
جه‌ماوه‌ر هانده‌رى هه‌ستان و
راپه‌ڕین بوو. بۆ به‌گژداچوونى
هه‌رچه‌شنه سته‌م و زوڵم و
چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك هاوڕێ فوئاد له
هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى چه‌كدارانه‌ى
زه‌حمه‌تكێشانى كوردستاندا
به‌رانبه‌ر به هێرشی رژیمی
جمهوورى ئیسلامی ده‌ورێكى گرینگى
گێڕا. راگه‌یاندن و
به‌یاننامه‌كانى ئه‌وكاته‌ى
كۆمه‌ڵه كه زۆریان كاك فوئاد
ده‌ینووسى, به رۆشنى نیشانده‌رى
عه‌زم و ئیراده‌ى كۆمۆنیسته‌كانن.
بۆ دیفاع له مافه‌كانى
زه‌حمه‌تكێشان و خه‌ڵكى هه‌ژار و
بآبه‌ش و پاماڵكراو و بۆ دیفاع
له مافى دیارىكردنى چاره‌نووسى
خه‌ڵكى كوردستان, كاك فوئاد پاش
هێرشى 28ى موردادا جمهوورى
ئیسلامى بۆ سه‌ر كوردستان
لێبڕڕوانه و په‌یگیر خه‌ریكى
رێكخستنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى
كۆمه‌ڵه بوو.
عشق و ئیمان به هێزى جه‌ماوه‌ر,
ژیانی پڕ تین و ته‌وژم و ته‌كان
به مه‌به‌ستى ئازاد و
به‌خته‌وه‌ر و به‌رابه‌ر و
خه‌باتی كۆڵنه‌ده‌رانه و
جه‌نگاوه‌رانه بۆ دیفاع له
به‌رژه‌وه‌نده‌كانى كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان و زۆرلێكراوان
سه‌رخه‌تى ده‌رسه گه‌وره‌كانى
كاك فوئادن.
رۆژى 9ى شه‌هریوه‌رى ساڵى 1358,
هاوڕێ فوئادی مسته‌فاسوڵتانى به
رابه‌ری كۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ له
شه‌ڕێكى نابه‌رابه‌ردا له‌گه‌ڵ
ستوونێك له هێزه
داگیركه‌ره‌كانى جمهوورى ئیسلامى
له جاده‌ى مه‌ریوان-سه‌قز،
قاره‌مانانه گیانى به‌خت كرد.
شۆڕش به‌بێ فوئاد سه‌رده‌كه‌وێ،
به‌ڵام به‌بێ ئامانج و به‌بێ
وره‌ى فوئاد سه‌رناكه‌وێ،
ئه‌وه‌یه ده‌فرى هه‌تاهه‌تایه
زیندووبوونى فوئاد. تا ئه‌و
كاته‌ى شۆڕش زی ندوه، فوئادیش زی
ندوه، و شۆڕش تا ئه‌و كاته‌ى زی
ندوه كه ئانانجه‌كانی فوئاد له
ویشكى ئێمه‌دا زیندوون!
فوئادی مسته‌فاسوڵتانی
ئه‌و رۆژه‌ی هه‌تاوی گه‌شى حزبی
كۆمۆنیستی ئێران هه‌ڵ دێ، موژده‌ی
رۆژى هه‌ستانی سوری زحمه‌تكێشانی
ئێرانی پێ ده‌بێ، ئه‌و رۆژه رۆژی
توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی زوڵم و
سته‌مه.
هاوڕێیان! ده‌با ئه‌و هه‌تاوه
ببزوێنین. |