|
هاوڕێ حامیدی به‌هرامى له
ساڵى1340 له ئاوایى (روان)
چاوى
به‌ژین پشكووت. له پاییز‌ى
ساڵى1357رووى هێنایه هه‌ڵسووڕانى
سیاسى و په‌یوندى له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵێك له لاوانى شۆڕشگێڕ كه
له‌ژێر ناوى (جه‌معییه‌تى خورشید
واته هه‌تاو) فه‌عالییه‌تیان
ده‌كرد. هاوڕێ حامد له شۆڕشى
كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك به دژى رژیمی
سه‌ركوتگه‌رى پاشایه‌تى له ساڵى
57دا هه‌ڵسووڕاوانه به‌شدارى
كرد و هه‌روه‌ها له مانگرتنى
پاوه و شه‌ڕى ئه‌م شاره له
ساڵى 58 له‌خۆبردویىیه‌كى زۆرى
له‌خۆى نیشان دا.
پائیزى ساڵى 58 له‌گه‌ڵ
كرێكارى كۆمۆنیست حبیبى
كاكه‌زاده هاتنه نێو ریزه‌كانى
پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه‌وه. ئاخرین
شوینی خه‌بات و هه‌ڵسووڕانی هاوڕێ
حامیدی به‌هرامی شه‌ڕێك بوو له
ده كیلۆمیترى شارى پاوه, له
رۆژى 6/11/58 ئه‌م هاوڕێ له‌م
شه‌ڕه‌دا كه‌وته به‌ر تیكه‌ى
خومپاره‌ى هێزه‌كانى جمهوورى
ئیسلامی و گیانى
به‌خت كرد. |