به‌ریز بێ یادی هاورێ حوسینی
پیرخزری سیمای خوشه‌ویستی
ناوچه‌كانی مه‌ریوان و
دیوانده‌ره
هاورێ حوسینی پیرخزری له ئاوایی
پیرخه‌یرانی مه‌ریوان له دایك
بوو. هه‌ر له ساڵه‌كانی
سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی
هه‌لسورانی كۆمه‌ڵه، په‌یوه‌ندی
به‌م ریكخراوه‌وه كرد و له دژی
رژیمی پاشایه‌تی و له پێناوی
ئامانجی رزگاریبه‌خشی سوسیالیستی
دا كار‌و چالاكی سیاسی خۆی ده‌ست
پێكرد.
هاورێ حوسین پاش تەواو کردنی
خوێندن لە ئاواییەکانی دیواندرە و
مەریوان بوو بە موعەلیم و وەک
ماموستایەکی دڵسۆز وتێکۆشەر
سەرەرای بە ئەنجام گەیاندنی
ئەرکەکەی خۆی ، پێوەندییەکی نزیکی
لە گەڵ زەحمەتکێشانی ئەو ناوچانە
پێک هێنابوو ، کاری وشیاریدەرانە
و هەڵسۆرانی بێ وچان بۆ ئاشنا
کردنیان بە ماف و
بەرژەوەندییەکانیان ، هاندانیان
بۆ دژایەتی لە گەڵ زۆڵم وزور و
تێکۆشان بۆ یەکریزی کۆمەڵانی
کرێکار و چەوسانەوە ، بەشداری لە
ئەرک وکاری رۆژانەیان ، بە خەم
بون بۆ تەنگ وچەڵەمەی ژیانیان و
رێنوینیان بۆ چارەسەری
گیروگرفتەکانی ژیانیان هاوری
حوسەینی کردبووە سیمایەکی
خۆشەویست وجێگەی متمانە ، کەم نین
ئەو تێکۆشەرانەی کە بەهۆی کار
وهەڵسۆرانی ئەوەوە بە ریزەکانی
کۆمەڵە پەیوەست بوون و دریژەدەری
رێگای پڕ لە شانازی ئەو بوون ،
هاورێ حوسەین لەو ئینسانە
تێکۆشەرانە بوو کە هەمو ژیانی خۆی
خستبووە پێناو خەبات وتێکۆشان بۆ
رزگاری کرێکاران و کۆمەڵانی
چەوساوە و بێبەش و گەیشتن بە
کۆمەڵگایەکی دور لە ستەم
وچەوسانەوە و هەر لەسەرەتای
دامەزرداندنی کۆمەڵەوە خەبات
وتێکۆشانی خۆی بەو رێکخراوەوە
گرێدا و شێلگێرانە بۆ بردنە پێشی
ئامانج وسیاسەتەکانی کۆمەڵە
تێکۆشا .
شورشی ساڵی 1357 مه‌جالیكی
گه‌وره‌ی بو هه‌لسووراوانی سیاسی
كرده‌وه تا به شێوه‌یه‌كی
به‌رچاوتر بینه مه‌یدانی خه‌باتی
سیاسی، له هه‌مان كاتدا بۆ هاورێ
حوسین یش ده‌وره‌یه‌كی هه‌لچوون و
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بوو كه كاك
تێیدا بوو به‌ریبه‌رێكی ناسراو
جێگای متمانه. زه‌حمه‌تكێشانی
شاری و دیهاتی مه‌ریوان و
دیوانده‌ره هاورێ حوسین یان
وه‌كوو یار و یاوه‌ری خۆیان له
ژیان و له خه‌باتیان ده‌دیت. كاك
حوسین هاورێ له گه‌ل كاك فوئاد و
هاورێانی تر له دامه‌زرێنه‌رانی
یه‌كیتی جوتیارانی مه‌ریوان و
رێكخستنی هێزی چه‌كداری ئه‌و
یكیتی یه بوو. چه‌ند ساڵ خه‌باتی
نه‌هێنی و ئاشكرا، كاك حوسینی كرد
بوو به تێكۆشه‌ریكی كارامه و
لێهاتوو و موعه‌لمێكی دلسۆز بۆ
هاورێانی جه‌وان تری و بۆ خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێش.
خه‌بات و هه‌لسوورانی هاورێ حوسین
پیرخزری و هه‌وڵی فیداكارانه‌ی بو
جێ خستنی تۆوی وشیاری ده‌رانه
له نێو بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا،
درێژه‌ی هه‌بوو تا سه‌رئه‌نجام
له كاتی هێرشی هێزه‌كانی كۆماری
ئیسلامی له 28ی گه‌لاوێژی ساڵی
58دا بو سه‌ر كوردستان،
ده‌ستگیریان كرد. ئه‌گه‌ر چی
هاورێ حوسین گیرابوو و له فه‌زای
ئازادی نێو خه‌ڵكی به جۆش و خروش
دا نه‌مابوو، به‌ڵام زیندان بو
ئه‌و مه‌یدانیكی تری خه‌بات و
درێژه‌ی هه‌ر ئه‌و ریگایه بوو
كه پێی وه‌فادار بوو و بریاری
دابوو بیپیوی. بویه هیچ
ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زیه‌ت و ئازاریك
نه‌یتوانی كۆلی پێ بدات و
سه‌رسه‌ختانه موقاومه‌تی كرد تا
سه‌رئه‌نجام ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران و
سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی
رۆژی 3ی خه‌رمانانی ساڵی 58 هاورێ
حوسین و چه‌ند كه‌سی دیكه له
شورشگێرانی له پادگانی مه‌ریوان
تیره‌باران كرد.
بە گیان لەدەسدانی هاورێ حوسەین ،
کۆمەڵە کادریکی بە ئەزمون
وفیداکار و کۆمەڵانی زەحمەتکیش و
چەوساوەی کوردوستان رابەریکی
خۆشەویست یان لەدەست دا .
هه‌ر بژی یادی ئازیزی هاورێ
حوسینی پیرخزری
|