به یادی هاورێ
گیانبه‌خت كردوو عه‌باس بێ كه‌س
پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و شۆرشگیری
كۆمه‌ڵه
هاورێ عه‌باس سالی 1329 له
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
سنه له دایك بووە . هه‌ر له
سه‌ره‌تای مندالیه‌وه له نازو
موحه‌به‌تی دایك بێ به‌ش بووە .
هاورێ عه‌باس توانی سه‌ره‌رای
موشكیلاتی زۆر تا كلاسی ئه‌وه‌لی
ده‌بیرستان ده‌رس بخۆێنی. دوای
ئه‌وه‌ی كه نه‌یتوانی درێژه به
خویندن بدات، ره‌وانه‌ی سه‌ربازی
كرا. پاش ته‌واو كردنی ده‌ورانی
سه‌ربازی گه‌رایه‌وه بۆ شاری
سنه و بۆ پەیدا کردنی بژیوی خۆی
ده‌ستی دایه كرێكاری ، کاری
تاقەت پڕوکێن وحەقدەستی کەم
وژیانی فەقێرانەی خۆی
وهاوچینەکانی هاورێ عەباسی زیاتر
له گه‌ل دونیای چه‌وسانه‌وه
ئاشنا کرد . راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی
پاشایه‌تی مه‌جالێك بوو كه
ئه‌ویش وێرای باقی خه‌ڵكی نارازی
و وگیان هاتوو له ده‌سه‌لاتی
رژیمی شا بێته مه‌یدان و به
به‌شداری كردن له
خۆپیشاندانه‌كان و اعترازه‌كان،
تووره‌ێی و نه‌فره‌تی خۆی له‌و
نیزامه سه‌راسه‌ر زولم و بی
داده دەربرێ و هێزی خۆی له گه‌ل
ئه‌و شه‌پۆڵه جه‌ماوه‌رییه
تێكه‌ڵ بكا. هه‌ر له‌و ده‌ورانه
دا بوو كه هاورێ عه‌باس له گه‌ل
كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و ئاوات و
ئاره‌زووه وه‌دێ نه‌هاتووه‌كانی
خۆی و باقی هاوچینه‌كانی له
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا دیته‌وه و به‌م جۆره
له گه‌ل كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی گرت
و تاكاتی گیانبه‌خت كردنی،
لێبراوانه له مه‌یدانی خه‌بات
دا بوو.
دوای رووخانی رژیمی شا و هاتنه
سه‌ركاری رژیمی ج.ا، زۆر زوو
سیاسه‌ته‌كانی دژی ئینسانی كۆماری
ئیسلامی ناسی و بۆ پاراستنی
ده‌سكه‌وته‌کانی شۆرشی جه‌ماوه‌ری
راپه‌ریوو قۆلی هه‌ڵماڵی و له‌م
ره‌وته‌دا له بنكه‌كانی شاری
سنه له‌وانه بنكه‌ی خیابانی
فه‌ره‌ح هه‌لسووراوانه كاری كرد
. له گەڵ دەسپێکردنی هێرشی
به‌ربلاوی هێزه داگیركه‌ره‌كانی
ج.ا بۆ سەر کوردوستان ، لە
موقاومەتی خەڵکی تێکۆشەری
کوردوستان ودواتر شه‌ری 24 رۆژی
شاری سنه‌دا چالاكانه بەشداری
كرد. له ده‌ورانی فه‌عالییه‌تی
بنكه‌كانی شاری سنه، وێرای باقی
هاورێ یانی له گه‌ل خه‌لكی ئه‌و
شاره‌دا ئه‌ركی پاراستنی
ئه‌منییه‌تی شاریان له ئه‌ستووه
گرتبوو. پاش داگیر كرانی
شاره‌كانی كوردوستان له لایه‌ن
ج.ا وه هاورێ عه‌باس په‌یوه‌ندی
خۆی له گه‌ل كۆمه‌ڵه نه‌پساند و
هه‌ر له سه‌نگه‌ری كۆمه‌ڵه‌وه
درێژه‌ی به خه‌باتی خۆی دا. ئه‌و
خۆشه‌و‌یسته له‌و مه‌یدانه‌ش دا
وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی وشیار و
كۆمۆنیست خه‌ریكی به‌ریوه بردنی
ئه‌ركی ته‌شكیلاتی بوو و زۆر
دڵسۆزانه ئه‌رکەكانی به‌ریوه
ده‌برد. هاورێ عه‌باس له
هه‌ڵسوورانی نیزامی و سیاسێ
هێزی پێشمه‌رگه‌دا كه‌سیكی
ماندوویی نه‌ناس و دڵسوز و
فیداكار بوو.
سه‌رئه‌نجام ریكه‌وتی 28ی
ره‌زه‌به‌ری سالی 59 هاورێ عه‌باس
بێ كه‌س له شه‌ریكی قورس و
نابه‌رابه‌ر له گه‌ل هێزه‌كانی
ج.ا، له ئاوایی باوه‌رێزی نزیك
شاری سنه گیانی به‌خت كرد‌و و بۆ
هه‌میشه به جێی هێشتین و
درێژه‌ی ریگای پێروزی به
هاوریان و هاوسه‌نگه‌رانی سپارد.
هه‌ر بژی یادی هاورێ عه‌باس بێ
كه‌س شۆرشگیری كۆمۆنیست و
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه
|