|
یادی پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه كاك عه‌باس
محه‌مه‌د پور
ریز لی ده‌گرین
پێشمه‌رگه‌ی زه‌حمه‌تكێش و
خه‌باتكاری كۆمه‌ڵه هاورێ
عه‌باسی محمه‌مه‌د پوور ناسراو
به عه‌باسه ره‌ش له شاری سنه
له خانه‌واده‌یه‌كی كرێكاری‌دا
چاوی بە ژین هەڵهێناوە . به هۆی
هه‌ژاری و ده‌سته‌نگی له
راده‌به‌دەر هێشتا خویندنی
سه‌ره‌تایی ته‌واو نه‌كرد بوو كه
ناچار بوو ده‌س له خوێندن
هه‌لگرێ و ده‌س بكات به كرێكاری.
ژیانی پر له هه‌ژاری و
كویره‌وه‌ری ئه‌و بووه هۆی
ئه‌وه كه له په‌یوه‌ند له
گه‌ڵ تێكوشه‌رانی سیاسی دا زور
زوو ماهییه‌تی رژیمی شا بناسی و
به‌ره‌به‌ره له جێگا و شوێنی
مێژویی چێنی كرێكار و رابه‌ری
ئه‌و چێنه ئاگادار بێ.
له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م وشیاری یه
خه‌باتی سیاسی خۆی له دژی رژیمی
شا به‌ره‌و پێش ئه‌برد. له
راپەرێنی شکۆداری کۆمەڵانی خەڵکی
ئێران لە دژی رژیمی شا ،
شانبەشانی خەڵکی شۆرشگێری شاری
سنه لە خۆپیشاندان و متێنگەکانی
ئەو سەردەمە چالاکانە بەشداری کرد
، بە هاتنە سەر کاری رژیمی کۆماری
ئیسلامی و بە زانینی ئەو راستیە
کە رژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتو
نە تەنیا نایهەوێت داخوازییەکانی
خەڵکی راپەریو جێ بەجێ بکات ،
بەڵکۆ دژی هەرچشنە پێشکەوتن خوازی
و وەڵامدانەوەی چێنی کرێکار وباقی
توێژە کەم داهات وچەوساوەکانی نێو
کۆمەڵگایە ، هەر بۆیە خەبات و
تێکۆشانی خۆی لە دژی ئەو رژیمە
درێژە پێ دەدا و لە هەمو
مەیدانەکانی خەبات به دایم
حزووری فه‌عالی هه‌بوو. له
جه‌ریانی مقاومه‌تی قاره‌مانانه‌ی
خه‌ڵكی شاری سنه‌دا له بنكه‌ی
شهید عه‌تا الله زه‌ندی له گه‌ل
خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئه‌م شاره له
به‌رابه‌ر هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم دا ده‌ستی
دایه مقاومه‌ت و هه‌ر له‌م كاته
دا هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه مه‌سئولییه‌تی سیاسی
ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی له مه‌نته‌قه‌ی
كامیاران گرته ئه‌ستو. هه‌ڵس و
كه‌وتی وشیارانه و شۆرشگێرانه‌ی
كاك عه‌باس ته‌ئسیركێ زۆری له
سه‌ر پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌و
زه‌حمه‌تكێشانه كه له گه‌ل
ئه‌و رابته‌یان بوو دانا بوو.
ئه‌م هاوری زه‌حمه‌تكێش و وشیاره
بو بردنه‌سه‌ری وشیاری سیاسی خۆی
هیچ مه‌جالیكی له ده‌س نه‌ده‌دا.
سه‌رئه‌نجام روژی ١٢ ی بەفرانباری
ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی كاتێك كه بی
خه‌به‌ر له وه‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی
له سه‌ر پێ یه پاكی ده‌كرده‌وه
به هۆی ده‌رچوونی گولله‌یه‌ك له
تفه‌نگه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا
و ژیانی سه‌راسه‌ر تێكوشانی ئه‌م
خه‌باتگیره كۆتایی پێ هات.
به‌رزو به‌رێز بێت یادی ئه‌م
هاوری خوشه‌ویسته‌مان
|