|
هاوڕێ عه‌بدوڵڵاى قادرى ساڵى 1332
له ئاوایى یه‌مێنان له دایك
بوو. له سه‌رجه‌مى
خۆپیشاندانه‌كانى خه‌ڵكى وه‌گیان
هاتووى خه‌ڵكى ئێران به‌دژى رژیمى
شا له ساڵى 1357دا به‌شدارى كرد.
به‌دواى راپه‌ڕیندا خه‌باتى خۆى
له دژى كۆنه‌په‌ره‌ستان درێژه
پێدا. كاتى گرتنه‌وه‌ى كوردستان و
هاتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌كان بۆ شارى
كامیاران هاته نێو رێزى
پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه. هاوڕى
عه‌بدوڵڵا یه‌كێك له‌و فه‌رمانده
شۆڕشگێڕانه‌ى كۆمه‌ڵه بوو كه
ده‌یان عه‌مه‌لیاتى گه‌وره و
بچووكى به‌دژى به‌كرێگیراوانى
جمهوورى ئیسلامى فه‌رمانده‌هى
كرد.
له رێكه‌وتى 27/12/1359 له
رووداوى ته‌قینه‌وه‌ى مین له
یه‌كێك له مه‌قه‌ره‌كانى
كۆمه‌ڵه له ئاوایى عه‌سراواى
كامیاران گیانى به‌خت كرد.
|