|
هاوڕێ ئه‌حمه‌دى شه‌عبانى ساڵى
1332 له بنه‌ماڵه‌یه‌كى مام
ناوه‌ندى شارى سنه له دایك بوو.
دیپلۆمى هه‌ر له‌و شاره وه‌رگرت
و بۆ درێژه‌دان به خۆێندن چوو بۆ
دانیشگاى كشاوه‌رزى شارى
هه‌مه‌دان. له دانیشگا له رێى
په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چه‌ند
مه‌حفه‌لى سیاسى له‌گه‌ڵ مه‌سایلى
سیاسى ئاشنا بوو.
پێش راپه‌ڕینى 1357 له زۆرێك له
مانگرتنه‌كانى دانیشجووییدا
به‌شدارى به‌رچاوى بوو. ساڵى 1355
له‌گه‌ڵ سازمانى شۆڕشگێڕى
زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندى گرت. له‌كاتى
راپه‌ڕینى گشتى جه‌ماوه‌رى ساڵى
1357 زۆر مانگرتن و رێپێوانى
وه‌ڕی خست. له شه‌ڕى 24 رۆژه‌ى
شارى سنه ده‌ورێكى به‌رچاوى
گێڕا. ساڵى 1358 له یه‌كێتى
جووتیارانى شارى مه‌ریوان ده‌ستى
دایه تێكۆشان هه‌ر له هه‌مان
ساڵدا له‌لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه
ناردرایه شارى مه‌هاباد. ساڵى
1359 بوو به ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه.
له رۆژى 12/12/1359 له شارى
مهاباد له‌لایه‌ن جه‌لادانى
رژیمه‌وه ده‌ستگیر كرا و رۆژى
دواى یان 16/12/1359 هه‌ر له‌و
شاره ئیعدام كرا. |