|
به‌ریز بێت یادی
هاوری عه‌لی توپچی یاری
خوشه‌ویستی
نیو زه‌حمه‌تكێشان
هاورێ عه‌لی سالی 1339 له
بنه‌ماله‌یه‌كی ناونجی له شاری
سنه له دایك بووە . هه‌ر له‌و
شاره تا كه‌لاسی دووی نه‌زه‌ری
درێژه‌ی به خویندن داوە . له
گه‌ل ده‌ست پێكردنی ئاخێزی
كومه‌لانی خه‌لكی ئێران له دژی
رژیمی دیکتاتۆری شا ، هاورێ
عه‌لیش تێكه‌ل به‌م خه‌باته
جه‌ماوه‌رییه بوو و وێرای خه‌لكی
تێكوشه‌ری شاری سنه له
سه‌رجه‌می خوپیشاندان و
مانگرتنه‌كانی ئه‌و سەردەمە لە
دژی رژیمی پاشایه‌تی به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد. له گه‌ل رووخانی
رژیمی شا و هاتنه سه‌ر كاری
رژیمی كۆماری ئیسلامی، له
مەیدانی خه‌بات دا مایه‌وه و
هه‌لسوورانی خۆی له دژی ئه‌و
رژیمه‌ش درێژه پێدا و بوو به
یه‌كێك له شۆرشگێرانی
نه‌سره‌وتووی رێبازی رزگاری
چه‌وساوه‌كان. هاورێ عه‌لی له
شه‌ری نه‌وروزی خوێناوی شاری
سنه‌دا ده‌وری به‌رچاوی گێرا.
دوای داگیر كردنی شار له لایه‌ن
جمهووری ئیسلامیه‌وه هه‌ڵسوورانی
سیاسی خۆی درێژه پێدا. هاورێ
عه‌لی له‌و ماوه‌یه‌دا یارمه‌تی
زۆری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
ده‌دا و گه‌لێك جاران له زۆریك
له ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی سنه
یارمه‌تی ماڵی بو كۆمه‌ڵه كۆ
ده‌كرده‌وه. هاورێ عه‌لی پاش
ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای هاتنه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه بۆ ناو شاری سنه له
بنكه‌ی كاك فوئاد هه‌لسوورانی خۆی
درێژه پێدا و دواتریش به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
تایبه‌ت مه‌ندی به‌ر چاوی هاورێ
عه‌لی : له خوبوردوویی، دلسووزی
و فیداكاری بوو ، کە ئه‌وی هه‌رچی
زیاتر له نێو ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا خوشه‌ویست كردبوو .
هاورێ عه‌لی توپچی له ریزی ئه‌و
ئینسانه كومۆنیستانه دێته
ئەژمار كه ماندوو بوونیان له
خویاندا هه‌ست پێ نه‌كرد و هه‌موو
ژیانی خۆیان نایه پێناو ئامانجی
بەرزی سوسیالیسم ورزگاری ئینسان
لەدەست ستەم وچەوسانەوە
وبێعداڵەتی نێو کۆمەڵگای
سەرمایەداری .
بیگومان یادی ئه‌و ئازیزانه له
دڵماندا هه‌ر زیندووه و تا
سبه‌ینێی سه‌ركه‌وتنی شورشی
كرێكاری له دلماندا
ده‌میننه‌وه. ئاخرین مه‌یدانی
قاره‌مانه‌تی هاورێ عه‌لی توپچی
شه‌ری هاوری یانی پێشمه‌رگه له
گه‌ڵ هێزه‌كانی جمهووری ئیسلامی
له ریكه‌وتی 8ی جوزه‌ردانی سالی
1359 له كێوه‌كانی خڵیچیان بوو
كه دوای تومار كردنی
حه‌ماسه‌یه‌كی تر گیانی له پێناو
ئامانجی به‌رزی دا به‌خت كرد.
هه‌ر بژی یادی ئازیزی هاورێ عه‌لی
توپچی
|