|
هاوڕێ ئیبراهیمى خودامرادى ساڵى
1337 له شارى سنه له دایك بوو.
هه‌تا پێنجه‌مى سه‌ره‌تایى ده‌رسى
خوێند. پاشان ده‌ستىدایه كاركردن
له شارى سنه. له شۆڕشى
سه‌راسه‌رى خه‌ڵكى ئێران به دژى
رژیمى شا له ساڵى 1357دا
به‌شدارى كرد و چه‌ندجار
له‌لایه‌ن ساواكه‌وه گیرا و
زیندانى كرا. له جه‌ره‌یانى
نه‌ورۆزى خوێناوى سنه و
مقاومه‌تى شۆڕشگێڕانه‌ى خه‌ڵكى
سنه له به‌هارى 1359دا ده‌ورى
شۆڕشگێڕانه‌ى گێرا. هه‌ر له‌و
ساڵه‌دا په‌یوه‌ندى به‌ریزه‌كانى
كۆمه‌ڵه‌وه گرت و له رێكه‌وتى
8/3/1359 له شه‌ڕێكى سه‌خت
له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى جمهوورى
ئیسلامى له كێوه‌كانى قڵیچیان
له ناوچه‌ى سنه گیانى به‌خت
كرد. |