|
هاوڕێ حامیدى تاهیرى ساڵى 1329
له ئاوایى پیاوێنى ناوچه‌ى بانه
له دایك بوو. بۆ درێژه‌دان به
خوێندن چوو بۆ دانیشگاى كشاوه‌رزى
ته‌ورێز له‌م دانیشگایه‌دا
له‌گه‌ڵ هاوڕێیانى كۆمه‌ڵه ئاشنا
بوو. ئه‌ویش وێڕاى هاوڕێیانىترى
كۆمه‌ڵه له نێو كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشاندا ده‌ستى دایه
هه‌ڵسوورانى شۆرشگێڕانه،
زستانى ساڵى 1352 له لایه‌ن
ساواكه‌وه ده‌ستگیر كرا و بۆ
ماوه‌ى 3 ساڵ له زیندانى
ئیسفه‌هاندا مایه‌وه. له ساڵى
1356دا هاوكات له‌گه‌ڵ ئازاد
بوونى له زیندان سه‌رله‌نوآ
په‌یوه‌ندى به ته‌شكیلاتى
كۆمه‌ڵه‌وه گرته‌وه. له ساڵى
1357دا یه‌كێك له رابه‌رانى
بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ى خه‌ڵكى
شارى بانه دژى رژیمى شا بوو.
به‌دواى راپه‌ریندا له پێكهاتنى
جمعیت مبارزینی شارى بانه
چالاكانه به‌شدارى بوو. له‌گه‌ڵ
هێرشى وه‌حشیانه‌ى رژیم چ له 28ى
موردادى ساڵى 1358 و چ له
به‌هارى ساڵى 1359دا بۆ پشتیوانى
له ده‌ستكه‌وته‌كانى شۆڕش
ده‌ستىدایه خه‌باتى چه‌كدارانه
و رێكه‌وتى 14/6/1359 له شه‌ڕێك
له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى جمهوورى
ئیسلامى له ئاوایى سه‌یدسارمى
بانه گیانی به‌خت كرد.
هاوڕێ حامیدى تاهیرى ئه‌ندامى
كۆمه‌ڵه و یه‌كێك له مه‌سئولینى
سیاسى ته‌شكیلاتى كۆمه‌ڵه له
شارى بانه بوو. |