|
هاوڕێ جه‌بارى دادیى نژاد ساڵی
1337 له بنه‌ماڵه‌یه‌كى كرێكارى
شارى سنه له‌دایك بوو. هه‌ر له‌و
شاره ده‌ستى به خوێندن كرد و
له دواییدا چوه ریزى
ئه‌رته‌شه‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ
خه‌باتى جه‌ماورى خه‌ڵكى ئێران
له‌گه‌ڵ مه‌سایلى سیاسى ئاشنا بوو
و له‌گه‌ڵ هێندێك له هاوڕێیانى
كۆمه‌ڵێكی رووناكبیریان پێك هێنا
و به په‌یوندى گرتن له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه درێژه‌یان به خه‌باتى
سیاسى خۆیان دا. له شه‌ڕى 24
رۆژه‌ى سنه‌دا به‌شدارىیه‌كى
چالاكانه‌ى هه‌بوو.
پاش ده‌ست پێ
كردنى هێرشى دڕندانه‌ى رژیم بۆ
سه‌ر شاره‌كانى كوردوستان هاته
نیۆ ریزى پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه
ودواى ماوه‌یه‌ك كارى شۆڕشگێڕانه
له لایه‌ن جه‌لادانى رژیم دستگیر
كرا و دواى 13 رۆژ كه به
سه‌رىدا تێپه‌ڕ بوو له شارى سنه
ئێعدام كرا. |