|
هاوڕێ كه‌ریمى نی‌ك په‌یى ناسراو به كه‌ریم ئه‌حمه‌د عه‌لى له
بنه‌ماڵه‌یه‌كى زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار له ئاوایى نه‌ى سه‌ر به
ناوچه‌ى مه‌ریوان له دایك بوو. ده‌ورانى منداڵى به كارى
سه‌خت و تاقه‌ت پڕووكێن برده سه‌ر. له جه‌ره‌یانى خه‌باتى
سیاسى جه‌ماوه‌رى وه‌گیان هاتووى خه‌ڵكى ئێران به دژى رژیمى
شا، شان به شانى خه‌ڵكى شارى مه‌ریوان به‌شدارى كرد. له
ده‌ورى ئه‌وه‌ڵى بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ى خه‌ڵكى ئێران به
دژى رژیمى جمهوورى ئیسلامى له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
چالاكانه به‌شدارى كرد. وه له ده‌ورى دووهه‌مى بزووتنه‌وه‌ى
شۆڕشگێڕانه‌ى خه‌ڵكى شارى مه‌ریوان به ریزه‌كانى كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. وه له رێكه‌وتى 5/12/1359 له ده‌ورووبه‌رى
شارى كامیاران له شه‌ڕێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى جمهوورى
ئیسلامى گیانى به‌خت كرد. |