|
به
یادی هاورێ خالیدی مه‌جیدی
پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و شۆرشگیری
كۆمه‌ڵه
هه‌ر كه‌س له جه‌ریانی خه‌باتی
رەواو به‌رحه‌قی كوردوستاندا چ
له ناو ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه و چ
له ناو كۆمه‌ڵانی کرێکار و
زه‌حمه‌تكێشدا ، ئه‌گه‌ر
ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك جاریش هاورێ
خالیدی دیتبێ، بێ شك شه‌خسیه‌تی
ئەو به چه‌شنیك له زه‌ینی دا
گه‌ڵاڵه‌ی گرتووه كه له بیر
ناچێته‌وه. ئه‌وانه‌ی له
نزیكه‌وه ده‌یانناسی، وه بیر
هێنانه‌وه‌ی روخساری ئه‌و، ده‌رسی
فیداكاری، سه‌راحه‌ت، و
راوه‌ستاویی و قایم بوونی له
سه‌ر ریبازی سووری زه‌حمه‌تكێشان
زیندوو ده‌كاته‌وه.
به‌ڵێ هاورێ خالید هه‌ر چه‌ند به
ته‌مەن هێشتا لاو بوو، به‌ڵام
سیمای كۆمۆنیستیكی به‌ر جه‌سته و
پێشره‌وی رێگای رزگاری چینی
كرێكار و زه‌حمه‌تكێشان بوو.
هاورێ خالید كۆرپه‌ی خیزانیكی
زه‌حمه‌تكێشی گەرەکی سات ئاوای
شاری بانه بوو. ژیانی ئه‌و وه‌ك
هه‌موو منداله كرێكار و
زه‌حمه‌تكێشیكی كۆمه‌ڵگای
كوردوستان تیكه‌ڵ بە دونیایه‌ك لە
ره‌نج و كویره‌وه‌ریی و بێ به‌شی
بوو.
هه‌ر له سه‌ره‌تای مندالیه‌وه
وێرای براو باوكی، كرێكاری
ده‌كردو له گه‌ڵ ژیانی پر له
ره‌نج و كاری سه‌خت راده‌هات و
هێزی له‌شی ده‌توایه‌وه.
سه‌ره‌رای ده‌س ته‌نگی چووه
مه‌دره‌سه و چه‌ند كلاسێ ده‌رس
خوێند، به‌ڵام دواتر وێرای كاك
مسته‌فای برای ده‌ستی له خوێندن
هه‌ڵگرت و رووی كرده بازاری كار
و شان به شانی براكه‌ی ده‌ستیان
كرد به كرێكاری و دستفرۆشی له
شه‌قامه‌كانی شاری بانه.
هاورێ خالید وه‌ك هه‌زاران لاوی
تر په‌روه‌رده‌ی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی و راپه‌رینی سالی 57
بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌وه له گه‌ل
خه‌باتی سیاسی ئاشنا بوو و له
گه‌ل په‌ره‌گرتنی خه‌باتی سیاسی و
شۆرشگێرانه له كوردوستان، له
زومره‌ی هه‌لسووراوانی خه‌باتی
لاوان له شاری بانه بوو.
دوای له‌شكه‌ركێشی رژیمی تازە
بەدەسەڵات گەیشتوی کۆماری ئیسلامی
بۆ سه‌ر كوردوستان ، هاورێ خالید
وێرای برای شۆرشگێری بوون بە
هەڵسوراوی كۆمه‌ڵه و له شاری
بانه و له نێو كریكاران و
زه‌حمه‌تكێشاندا به وێنه‌ی
تێکۆشەرێکی ماندویی نەناس و
شۆرشگیر ده‌ستی دایه كاری
وشیاری ده‌رانه.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت هاورێ خالید
وێرای برای شۆرشگیری كاك مسته‌فا
خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه
بوون و دوای تێپه‌ر كردنی
ده‌وره‌ی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
ئاموزشی- سیاسی- نیزامی له
یه‌كێك له واحیده‌كانی هێزی
پشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه سازمان درا.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك كه له
پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌م دوو هاورێ
شۆرشگێره تێپه‌ر ببوو، توانیان
وه‌ك دوو شۆرشگیری نەسره‌وتوی
رێبازی رزگاری چه‌وساوه‌كان خۆیان
به هاورێ یانی هاوسه‌نگه‌ریان
بناسینن و دلسۆزانه
ئه‌ركه‌كانیان به‌ره‌و پێش به‌رن
و هه‌ر وه‌ها وێرای هاورێ یانی
هاوسه‌نگه‌ریان له ده‌یان
عه‌مه‌لییاتی گه‌وره و بچووك له
دژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ج.ا
به‌شداریان كرد و لێهاتوانه
ئیحساسی مه‌سئوولیه‌تیان له خۆ
نیشان ده‌دا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و دوو برا
زه‌حمه‌تكێشه له شه‌رێكی
قارەمانانە لە کاتی بەپەرچ
دانەوەی هیرشی بەکرێگێراوانی
کۆماری ئیسلامی لە سەر جادەی بانە
سەردەشت لە نزێک ئاوایی سەی سارم
له ریكه‌وتی ٦ ی مانگی خەرمانانی
ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی گیانیان لە
پێناو ئامانجە بەرزەکانیان به‌خت
كرد.
یادی هاورێ خالیدی مه‌جیدی به‌رز
و به‌ریزه و رێگای تاوه
دێهینانی ئامانجه به‌رزه‌كانیان
درێژه‌ی هه‌یه.
|