خسرو فکری

 
 

تاریخ جانباختن: 1359.03.08

محل و نحوه جانباختن: دکل خلیچیان سنندج ـ درگیری با رژیم

 

 

 

 

به‌ یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه‌ و سیمای ناسراوی نێو


زه‌حمه‌تێكشانی ناوچه‌ی كامیاران هاورێ خوسره‌وی فكری

 

هاورێ خوسره‌و یه‌كیكی تر له‌و ئینسانه‌ كۆمۆنیست و تیكوشه‌رانه‌ی نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بوو كه‌ هوشیارانه‌ و لێبراوانه‌ بو وه‌دێ هێنانی ئاوات و ئاره‌زوه‌ سه‌ركوتكراوه‌كانی كۆمه‌ڵانی كرێكار و ره‌نجده‌ر پێی نابووه‌ مه‌یدانی خه‌بات و سه‌ربه‌رزانه‌ش له‌م ریگایه‌دا گیانی به‌خت كرد.

هاورێ خوسره‌و سالی 1329 له‌ شاری سنه‌ له‌ دایك بووە . هه‌ر له‌و شاره‌ چوه‌ مه‌دره‌سه‌ و تا وه‌رگرتنی دیپلوم درێژه‌ی به‌ خویندن دا. له‌ به‌ر ده‌ست كورتی بنه‌ماله‌كه‌ی نه‌یتوانی بچێته‌ دانشگا و درێژه‌ به‌ خویندن بدات، هه‌ر بویه‌ به‌ ناچار رووی كرده‌ سه‌ربازی و دوای ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی سه‌ربازیش شوغلی موعه‌لیمی له‌ ئاواییه‌كانی دیوانده‌ره‌ ده‌ست پێكرد. كاری موعه‌لیمی بو هاورێ خوسره‌وی فكری له‌ شوێنه‌ جوراوجوره‌كانی ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌ ده‌رفه‌تێك بوو تا له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ گه‌ل ده‌رد و ره‌نجی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ئاشنا بی. تایبه‌ت مه‌ندی به‌رچاوی هاورێ خوسره‌و له‌وانه‌: رووی خوش و ده‌م به‌ پێكه‌نینی، دلسووزی، به‌خه‌مه‌وه‌ بوون بو گیروگرفته‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، ئەم خسوسیاتانە ئه‌وی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م دا كرده‌ سیمایه‌كی خوشه‌ویست و جیگای بروا. هاورێ خوسره‌و له‌ هه‌ر مه‌جالێك دا كه‌ بوی ده‌هاته‌ پێش، ده‌چووه‌ ناو كوری گه‌ڕمی خه‌ڵكی هه‌ژار و به‌ ووته‌ خوش و دلنشینه‌كانی ئارامی پێ ده‌به‌خشین. له‌ سه‌ر ده‌رد و ئازاره‌كانی ئه‌وان بویان ده‌دوا و رواله‌تی راسته‌قینه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری پێ ده‌ناساندن و له‌ سه‌ر پێویستی خه‌باتی یه‌كگرتوانه‌ قسه‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌كردن و ته‌بلیغی رێگای دروستی خه‌باتی ده‌كرد. ئه‌مه‌ ته‌نیا خەسه‌لتی ناسراوی ئه‌م هاوری یه‌مان نه‌بوو به‌لكوو له‌ زۆر بواری سه‌ختیش دا هاوری یه‌كی به‌ ده‌ربه‌ست و وریا بوو. هه‌ر كات ده‌یبینی كه‌ زه‌حمه‌تكیشیكی ئاوایی زوڵمی لێ ده‌چێ یا ده‌كه‌ویته‌ ژێر زه‌خت و فشاری كۆنه ئاغایه‌كی ناوچه‌كه‌ ده‌ست به‌ جێ ده‌كه‌وته‌ پشتیوانی لێ كردنی و له‌ قاو دانی زولم و زوری ئاغاكان و كونه‌په‌رستان. خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ زوریان خوش ده‌ویست و له‌ هه‌ر گیروگرفتیك دا كه‌ بۆیان ده‌هاته‌ پێش پرس و راویژیان له‌ گه‌ل ده‌كرد و رینوینی یان لێ وه‌رده‌گرت.

هاوكات له‌ گه‌ل ده‌ست پێكردنی شه‌پۆلی خوروشاوی كۆمه‌ڵانی ره‌نج دیتووی خه‌لكی ئێران به‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی كوردستان، شوێنی خه‌باتی خۆی گواسته‌وه‌ و رووی كرده‌ شوێنی له‌ دایك بوونی. له‌وێ تیكه‌ل به‌ ئیعتیرازی خه‌لكی تێكوشه‌ری شاری سنه‌ له‌ دژی رژیمی شا بوو و له‌ زۆریه‌ك له‌ مانگرتن و خوپیشاندانه‌كانی ئه‌و كاتی خه‌لكی شاری سنه‌ له‌ دژی رژیمی پاشایه‌تی چالاكانه‌ به‌شداری كرد. هاوكات له‌ گه‌ل ده‌ست پێكردنی هه‌لسوورانی ئاشكرای كۆمه‌ڵه‌ له‌ مانگی رێبه‌ندانی 1357 هاورێ خوسره‌و پێوه‌ندی به‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌ كرد و بوو به‌ یه‌كێك له‌ هه‌لسووراوانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌. پاش تێپه‌ر بوونی چه‌ند مانگێك چووه‌ فێرگه‌ی سیاسی و نیزامی كۆمه‌ڵه‌ و پاش تێپه‌ر كردنی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ له‌ واحیده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له‌ جنوبی كوردستان سازمان درا. هاورێ خوسره‌و ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ نێو هاوری یانی پێشمه‌رگه‌دا بوو، به‌ڵام له‌م ماوه‌ كورته‌ش دا زۆر زوو توانی جیگایه‌كی تایبه‌تی له‌ نێو هاوسه‌نگه‌رانی دا بو خوی بكاته‌وه‌. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ مه‌رگی نا‌وه‌خت مه‌جالی زیاتری به‌م هاورێ خوشه‌ویسته‌مان نه‌دا كه‌ تین و ته‌وژمی شورشگێرانه‌ی زیاتر بخاته‌ گه‌ر و رۆژی 8ی جوزه‌ردانی 1359 له‌ شه‌رێكی سه‌خت و نابه‌رابه‌ر له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی جمهووری ئیسلامی له‌ ده‌كه‌لی خڵیچیانی ناوچه‌ی سنه‌ گیانی له‌ پێناو ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی دا به‌خت كرد.

یادی ئازیزی هاورێ خوسره‌وی فكری لامان به‌رز و به‌رێزه‌ و رێگای پر رێبوار

 

 

گرامی باد یاد زحمتکش انقلابی و پیشمرگ فداکار کومه له
 رفیق خسرو فکری

رفیق خسرو انسان آگاهی بود که در سراسر زندگیش ستم و نابرابری را حس کرده بود، کودکی بیش نبود که به کارهای سخت و طاقت فرسا تن داده بود تا بتواند کمکی به تامین معاش خانواده بکند و در عین حال هم به مدرسه رفت و با هر زحمتی که بود تا سطح دیپلم به تحصیل ادامه داد.

رفیق حسرو فکری متولد سال 1329 و از اهالی شهر سنندج بود. بعد از سرنگونی رژیم پهلوی و به وجود آمدن فضای باز سیاسی در شهر سنندج، رفیق خسرو  توانست با جریانات مختلفی آشنا گردد و برای خسرو که خود پرورده رنج و کار بود، شناخت ماهیت نظام سرمایه داری و ضرورت مبارزه با آن امری ساده و روشن بود و همین امر باعث شد که فعالیت خود را با کومه له رقم بزند.

رفیق خسرو پس از اخز دیپلم به عنوان سپاهی دانش به اردبیل منتقل گردید و پس از پایان دوره به عنوان معلم به اطراف شهر دیواندره رفت و مشغول به تدریس گردید. سیمای صمیمی رفیق خسرو باعث شد که در دل اهالی منطقه دیواندره به انسانی محبوب و مورد اطمینان تبدیل شد و هرگاه در جمع ها و محافل شان حضور می یافت با حوصله و دلسوزی بسیار در مورد مسائل و مشکلاتشان صحبت می کرد. آنها سیمای جدی و خستگی ناپذیر  وی را به یاد دارند که از مبارزه متحدانه و یکپارچه علیه ستم و نابرابری برایشان سخن می گفت. همرزمانش نیز فداکاریها و دلسوزیهای وی را در جریان انجام ماموریتها و فعالیتهای تشکیلاتی و در میدان بسیاری از نبردهای پیشمرگان کومه له علیه نیروهای سرکوبگر جمهوری اسلامی به خاطر دارند.

رفیق خسرو فکری فرزندی محبوب و قابل اتکای توده های کارگر و زحمتکش شهر سنندج بود. نام وی در میان پیشمرگان کومه له یادآور خاطره رفیقی عزیز و همسنگری صبور و مبارز است که تمامی لحظات زندگیش با صمیمیت و احساس مسئولیت و خستگی ناپذیری آمیخته است. شرکت فداکارانه در داخل شهر و انجام ماموریت ها و سازمان دادن تدارکات به پیشمرگان هیچ دریغی نمی کرد. بدون شک خصوصیات و روشهای انقلابی رفیق خسرو فکری که نشانه عزم و اراده معلمی آگاه و کمونیستی بود که برای پیش برد  مبارزه طبقاتی تا لحظه پیروزی و تا آن هنگام که پرچم پیروزمند حکومت کارگران و ستمدیدگان را بر بالای ویران شده حکومت ستمگران بر خواهیم افراشت زنده خواهد بود. با نهایت تاسف رفیق خسرو فکری همراه جمعی دیگری از همرزمانش که آخرین نیروی پیشمرگان بودند که از شهر سنندج خارج شدند و در پایگاه قلیچیان مستقر شدند و این پایگاه مورد حمله جنایتکاران جمهوری اسلامی قرار گرفت و رفیق خسرو فکری و همرزمانش قهرمانانه جان باختند.

یادش گرامی باد