|
به‌رێز بێ یادی هاوری مه‌عسومه
به‌رزگه‌ر
هاوری معسومه برزگر ناسراو به
لیلا ساڵى ١٣٣٥ى هه‌تاوى له
گوندى "قروچا" سه‌ر به شارى
بۆكان له بنه‌ماڵه‌یه‌كى
زه‌حمه‌تكێش له دایك بوو. هاوری
معسومه ساڵى ١٣٥٥ى هه‌تاوی ژیانى
هاوبه‌شى پێكهێنا له شارى
مه‌هاباد نیشته‌جی بوو.
هاوری معسومه به‌شدارییه‌كى
چالاكانه‌ى له رێپوان
خۆپێشاندانه‌كانى شارى مه‌هاباد
بۆكان دژى رێژیمى پاشایه‌تى
هه‌بوو. هاوری معسومه پاش
ئاشكرابوونى خه‌باتى نهێنى
كۆمه‌ڵه له ٢٦ى رێبه‌ندانى
١٣٥٧، په‌یوه‌ندى به ریزه‌كانى
رێكخستنى كۆمه‌ڵه له شارى
مه‌هاباد گرتء ئه‌و ئه‌ركانه‌ى
كه له‌لایه‌ن ته‌شكیلاتى
كۆمه‌ڵه له‌م شاره پێى
ده‌سپێردرا به‌و په‌رى دڵسۆزى
وه‌فادارییه‌وه جیبه‌جێى
ده‌كردن.
هاوری معسومه له‌لایه‌ن
ته‌شكیلاتى كۆمه‌ڵه‌وه دوو جار
بۆ مه‌ئمورییه‌ت ره‌وانه‌ى
شاره‌كانى ورمی میاندواو كرا‌و
ئه‌ركه پی سپێردراوه‌كانى به
سه‌ركه‌وتنه‌وه به ئه‌نجام
گه‌یاند، له مه‌ئمورییه‌ته‌كه‌ى
له شارى میاندواو له‌كاتى
گه‌رانه‌وه‌ى بۆ شارى مه‌هاباد
به‌هۆى بوونى هێزه
به‌كرێگیراوانى رێژیمى ئیسلامى
ناتوانی بچێته‌وه بۆ شارى
مه‌هاباد، هه‌ربۆیه هاوری
معسومه له رێگه‌یه‌كى
باوه‌رپێكراوه‌وه په‌یوه‌ندى به
بنه‌ماڵه‌ى خۆى له شارى بۆكان
ده‌گری داواى یارمه‌تى له باوكى
ده‌كا، باوكى هاوری معسومه(كاك
محه‌ممه‌د) ده‌چێته شارى
میاندواوو هاوری معسومه له‌گه‌ل
خۆى ده‌باته‌وه بۆ شارى
مه‌هابادء نایه‌ڵێ هاورێ معسومه
له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رێژیمه‌وه
ده‌ستگیر بكرێ.
هاورێ معسومه له مانگى
خه‌رمانانى ١٣٥٩ى هه‌تاوى له‌كاتى
چوونى بۆ یه‌كێك له مقه‌ره‌كانى
كۆمه‌ڵه له‌شارى مه‌هاباد
له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوێكى
رێژیمه‌وه شناسایی ده‌كرێ ئه‌و
به‌كرێگیراوه ئارپى چى یه‌ك له‌م
مقه‌ره‌ى كۆمه‌ڵه هه‌ڵده‌كا كه
له ئاكامدا هاورێ معسومه
بریندار ده‌بێ كه له‌لایه‌ن
چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كى
كۆمه‌ڵه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
ده‌گوازرێته‌وه‌ء له‌به‌ر كارى
بوونى برینه‌كه‌ى زۆر به‌په‌له
نه‌شته‌رگه‌رى (عمل) بۆ ده‌كرێ
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى به
سه‌ركه‌وتنه‌وه ئه‌نجام
ده‌ده‌رێ، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن
دوو كه‌سه‌وه كه ئێستاشى
له‌گه‌ڵ بێ بۆ كه‌س نه‌ناسراون
له نه‌خۆشخانه هه‌واڵێكى ناراست
به هاورێ معسومه راده‌گه‌یه‌نن
كه باوك خوشك براكه‌ت كوژراون
پاشان را ده‌كه‌ن، هاورێ معسومه
ش به‌هۆى ئه‌م هه‌واڵه
دڵته‌زێنه‌وه هاوار ده‌كا
وه‌دواى ئه‌م دووكه‌سه ده‌كه‌وێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه تازه
نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرابوو، تووشى
خوێن به‌ربوون (خونریزى داخلى)
ده‌بی كه به‌داخه‌وه له
ئه‌نجامدا له رێگه‌ى ئامانجه
پیرۆزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى
شۆرشگێرانه‌ى كوردستان گیانى
به‌خت ده‌كا.
یادى به‌رز و به‌رێز بێ رێگاى پر
رێبوار بێ. |