به‌ریز بێت یادی هاورێ محه‌مه‌دی محه‌مه‌دی زەحمەتکێشی وشیار و
پێشمه‌رگه‌ی شورشگیری كۆمه‌ڵه
هاوینی ساڵی 1359 جاده‌ی مه‌ریوان- سنه شاهیدی
یه‌كیكی تر له شه‌رە حه‌ماسیه‌كانی هاوری یانی كۆمه‌ڵه له
دژی ستونیكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی رژیم بوو. له‌و شه‌ره‌دا
زه‌حمه‌تكێشانی مه‌نته‌قه‌ی كوماسی و ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه
یه‌كیك له خوشه‌ویست ترین هاوری یانی خۆیان له ده‌ست دا.
هاوری محه‌مه‌د له خانه‌واده‌یه‌كی فه‌قیر و
زه‌حمه‌تكێش له ئاوایی مۆڵێنان له مه‌نته‌قه‌ی كوماسی
مه‌ریوان چاوی به ژین پشكووت. مه‌نته‌قه‌ی كۆماسی له‌م
سالانه‌دا له ژێر سه‌خت ترین زه‌خت و فشاری مالكه‌كان دا بوو
و خه‌ڵكیش له فه‌قیری و نه‌داری دا ژیانیان تێپه‌ر ده‌كرد.
ده‌ست ته‌نگی خانه‌واده‌ی هاورێ محه‌مه‌د بووه هوی ئه‌وه كه
نه‌توانی ده‌رس بخوینی. هەربۆیە لە سەرەتای تازە لاوییەوە لەشی
ناسکی کەوتە ژێر باری کاری قۆرس و تاقەت پرۆکێن ، تا ته‌مه‌نی
17 سالی له ئاوایی مۆڵێنان كاری كرد و پاشان بو كرێكاری چووه
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. سالی 56 له گه‌ل هاورێی گیان
به‌خت كردوو كاك حوسینی پیر خزری كه هات و چوی ناوچه‌كه‌ی
ئه‌وانی ده‌كرد ئاشنا بوو. ئه‌و ئاشنایه‌تی یه بووه هۆی
ئه‌وه كه زیاتر بیته ناو ریزی خه‌باتی سیاسییه‌وه.
هاورێ محه‌مه‌د كه خۆی له نێو
زه‌حمه‌تكێشانه‌وه هه‌ستا بوو، كویره‌وه‌ری و بێ به‌شی
ئه‌وانی ده‌ناسی. كاتیك كه زه‌حمه‌تكێشانی مه‌نته‌قه دژی
مالك و فئوداله‌كان ده‌ستیان دایه خه‌بات ، چالاكانه تێیدا
به‌شداری كرد و تێكۆشا هه‌میشه له هه‌موو شوینیك سروشتی
كونه‌په‌ره‌ستانه‌ی مالكه‌كان له‌قاو بدا و خه‌ڵكی ئه‌و
ناوچه‌یه له دژی دام و ده‌زگای حكوومه‌تی هان بدات. كاك
محمه‌مه‌د زه‌حمه‌تكێشانی خوش ده‌ویست و یار و دلسووزیان بوو.
پێشره‌و بوون له خه‌بات دا، دیفاع له قازانجی زه‌حمه‌تكێشان،
روخساریكی ناسراو و خوشه‌ویستی له كاك محه‌مه‌د بو خه‌ڵكی
مه‌نته‌قه دروست كرد بوو، تا ئه‌و جیگایه كه مالك و
كونه‌په‌رستان لێی له هه‌راس دا بوون و چه‌ند جار له دژی
پیلانیان گیرا و چه‌ندین جاریش له لایه‌ن پاسگاوه دەس بەسەر
و زیندانی كرا و كه‌وته ژێر زه‌خت و زۆر و ئازاری مه‌ئموورینی
رژیمی شا. زه‌حمه‌تكێشانیش هه‌موو جاریك ده‌چوونه پاسگا و به
ئیعتیراز كردن ناچاریان ده‌كردن ئازادی بكه‌ن. له رۆژه‌كانی
چه‌ك كردنی پاسگا و شوینه ده‌وله‌تیه‌كان، له ناوچه‌ی
مه‌ریوانیش زۆربه‌ی پاسگاكان چه‌ك كران كه هاورێ محه‌مه‌د
یه‌كیك له به‌شدارانی هه‌لسووراوی بوو. له جه‌ریانی چه‌ك
كردنی به‌شێك له پادگانی سنه له نه‌وروزی ساڵی 58 دا
به‌شداری كرد و ده‌وری گیرا. كاتێك یه‌كیتی جووتیاران له
مه‌ریوان پێك هات ، چەکی دیفاع لە قازانج و بەرژەوەندی
زەحمەتکێشانی کردە شان و لە جەولەی سیاسی ونێزامی یەکیەتی
جوتیاراندا بەشداری کرد و لێبراوانە هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی
زەحمەتکێشانی ئەو ناوچەیە بە ریزی ئەو ریکخراوە پەیوەست بن ،
به هووی خوسوووسیاتی شورشگێرانه‌ی زۆر زوو توانی له نێو
هاوریانی دا جێی خوی بكاته‌وه. به هوی لێهاتوویی و توانای
نیزامی و جه‌ساره‌تێك كه هه‌یبوو، له یه‌كیتی جووتیاران دا
مه‌سئوولیه‌تی نیزامی پێ سپێردرا و له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا فه‌رمانده‌یی ده‌سته‌یه‌كی گرته ئه‌ستو. درێژه و
په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی شۆرشگیرانه له كوردستان و
هه‌ڵسووراویی كۆمه‌ڵه له نێو زه‌حمه‌تكێشاندا، بووه هۆی
ئه‌وه كه كاك محه‌ممه‌دیش بتوانی توانایی و كارزانی خۆی
بخاته گه‌ر و وه‌ك شۆرشگیریكی هه‌ڵسووراو و خه‌بات كاریكی
تێکۆشەر و به ئیمان به ئامانجی رزگاری به‌خشی كۆمه‌لانی زۆر
لێكراوی كوردستان، هه‌ڵسوورانی خوی درێژه پێ بدات. خه‌ڵكی
مه‌نته‌قه‌ی كوماسی و كلاته‌رزان كاك محه‌مه‌دیان ده‌ناسی و
وه‌ك نموونه‌ی ئینسانیكی وه‌فادار و كولنه‌ده‌ر نێوی له سه‌ر
زاران بوو. هاوری محه‌مه‌د له زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به تایبه‌ت له جنووبی كوردستان
به‌شداری كرد و فه‌رمانده‌یی چه‌ند عه‌مه‌لیاتی راسته‌وخۆ له
سه‌ر شان بوو. ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانەتی و جه‌نگاوه‌ری
هاورێ محه‌مه‌د به‌شداری و فه‌رمانده‌یی كه‌مینی ئه‌سلی شه‌ری
حه‌ماسی گاڕان له رێکەوتی ٨ ی مانگی رەزبەری ساڵی 1359دا بوو
كه له‌م شه‌ره سه‌خت و قاره‌مانانه‌یه‌دا كه 12 سه‌عاتی
خایاند و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بو ستونیكی گه‌وره‌ی
ئه‌رته‌شیان دانا بوو كه له سنه‌وه بو مه‌ریوان ده‌چوو، له
شوێنێك به ناوی ده‌راوی باخان دوای نواندی حه‌ماسه‌یه‌كی كه‌م
وێنه كه‌وته به‌ر گولله و دڵی پڕ له عه‌شق و ئیمانی به
رزگاری زه‌حمه‌تكێشان له لێدان كه‌وت.
بژی یادی ئازیزی هاورێ محه‌مه‌دی محه‌مه‌دی
كۆمۆنیستی شورشگیر
|