به یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و
شۆرشگێری كۆمه‌ڵه
هاورێ مسته‌فای مه‌جیدی
ناوی هاورێ مسته‌فا بۆ به‌شیكی
زۆر له زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی
بانه ئاشنا و خۆشه‌ویسته.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له
نزیكه‌وه هاورێ مسته‌فایان
ده‌ناسی، به بیستنی ناوی ئه‌و،
سیمای ئینسانیكی كۆمۆنیست، پێشرەو
، خۆراگر
,
دڵسۆز ، فیداکار وماندویی
نەناسیانیان وەبێر
ده‌كه‌وێته‌وه.
هاورێ مسته‌فا به‌ر له‌وه‌ش له
گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی ئاشنا بێ و
به‌ر له‌وه‌ی وه‌ك كۆمۆنیستێك به
كاروانی تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاری
كرێكاران وکۆمەڵانی خەڵکی
زه‌حمه‌تكێش و چەوساوە په‌یوه‌ست
بێ ، ئینسانێکی خاراو بوو و
زه‌روره‌تی راوه‌ستان له
به‌رانبه‌ر زوڵم وبێعەداڵەتی نێو
کۆمەڵگای هەست پێکردبو . ئه‌و
ئینسانیكی زه‌حمه‌تكێش بوو كه
كه‌ندوكۆسپی ژیان هه‌ر له
ته‌مه‌نی مندالی یه‌وه
ده‌ره‌تانی ته‌نانه‌ت خویندن پێ
نەدا، به‌ڵام له ناو هه‌موو
كه‌ندوكۆسپ و داوو ته‌ڵه‌كانی
ئه‌و ژیانه مه‌ینه‌ت بار و پر
ئازاره‌دا ریگه‌ی دروست و په‌نجه
نه‌رم كردن له گه‌ڵ ئه‌و رۆژ
ره‌شی یانه‌ی دۆزییه‌وه و
به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو و
سه‌رئه‌نجامیش جیگای خۆی له ناو
قافڵه‌ی تێكوشه‌رانیكدا
دۆزێیه‌وه كه ئامانجی دوا
رۆژیان، رزگار كردنی ئینسان له
هه‌ر چه‌شنه نابه‌رابه‌ری و
هه‌لاواردنیكه.
هاورێ مسته‌فا مه‌جیدی كۆرپه‌ی
خیزانیكی زه‌حمه‌تكێشی گەرەکی
ساتاوای شاری بانه بوو.
هاورێ مسته‌فا هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه له گه‌ل هه‌ژاری و
نه‌داری بنه‌ماڵه‌كه‌ی رووبه‌روو
بوو، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه،
نه‌یتوانی زیاتر له چه‌ند كلاس
ده‌رس بخۆێنی. دوای ئه‌وه‌ی كه
ده‌ستی له ده‌رس خۆیندن هه‌ڵگرت
مه‌جبوور بوو وێرای برای شۆرشگیری
هاورێ گیانبه‌خت كردوو خالیدی
مه‌جیدی، روو له بازاری كار بكا‌و
ده‌ست بداته كرێكاری و
ده‌ستفرۆشی .
راپه‌رینی سالی 1357 بۆ هاورێ
مسته‌فا ده‌رس و ئه‌زموونێكی به
نرخ بوو، هه‌ر چه‌ند ئه‌و كات
ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌و
فیر بوو كه رزگاری و به‌رابه‌ری
ئینسانه‌كان ته‌نیا و ته‌نیا له
رێگای خه‌باته‌وه بەدی دێت.
هاورێ مسته‌فا دوای راپه‌رین بوو
به هەڵسۆراوی كۆمه‌ڵه و وێرای
برای شۆرشگێری كاك خالید، ده‌ستی
دایه هه‌لسوورانی شۆرشگیرانه
وتەبلیغ و بڵاوکردنەوەی سیاسەت
وئامانجەکانی کۆمەڵە و لەو رێگەدا
بە هەمو تواناوە تێدەکۆشا و بێری
رزگاری ئینسانی لە دەست ستەم
وچەوسانەوە لەنێو هاوچینەکانی
بڵاو دەکردەوە وئەوانی بۆ خەبات
لە دژی نیزامی چەوسێنەری
سەرمایەداری هان دەدا.
له گه‌ل ده‌ست پێكردنی هێرشی
درندانەی پاسدارانی جەهل ونەزانی
بۆ سه‌ر خەڵکی شۆرشگێر و
مافخوازی كوردستان، هاورێ مسته‌فا
وێرای برای شۆرشگیری كاك خالید،
په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی هێزی
پێشمه‌رگه كۆمه‌ڵه‌وه گرت و
چەکی دیفاع لە دەسکەوتەکانی
راپەرێنی شکۆداری کۆمەڵانی خەڵکی
ئێرانیان کردە شان و دوای تێپه‌ر
كردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی
ئاموزشی سیاسی- نیزامی له
فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه،
لە مەیدانی شەری شۆرشگێرانەدا
بێ‌وچان و بە ورەیەکی بەرزەوە
تێکۆشا .
هاورێ مسته‌فا، هاورێیه‌ك بوو كه
نه‌ترسانه له دژی دوژمنانی
چینایه‌تی تێدەکۆشا و بۆ هێنانه
دی دونیایه‌كی ئازاد و به‌رابه‌ر
ته‌واوی سه‌ختی و گیروگرفته‌كانی
به وره‌یه‌كی به‌رز و
جه‌سوورانه‌وه قه‌بوول ده‌كرد و
هانده‌ری هاورێ یانی بوو.
به داخه‌وه هاورێ مسته‌فا
مه‌جیدی وێرای برای شۆرشگیری كاك
خالید، له شه‌رێكی قارەمانانە لە
گەڵ هیزە داگێرکەرکانی جمهوری
ئیسلامی ، ریكه‌وتی ٦ ی خەرمانانی
ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی له سه‌ر جاده‌ی
بانه - سه‌رده‌شت گیانی لە پێناو
رزگاری بەشمەینەتان گیانی به‌خت
كرد.
یادی ئه‌و دوو برا شۆرشگیره،
یادی قاره‌مانه‌تیان، ده‌كه‌ینه
تین و ته‌مه‌ژمیكی شۆرشگیرانه و
به سه‌ر دوژمنانی چینایه‌تی دا
ده‌ی بارێنین.
به داخه‌وه ئیستا هاورێ یان كاك
مسته‌فا و كاك خالید مه‌جیدی له
نێو ئێمه‌دا نین، به‌ڵام
بیره‌وه‌رێ یه‌كانی ئه‌وان و
دلسۆزێ یه‌كانیان هیچ كات له
بیرمان ناچن و هه‌میشه له رێگای
خه‌باتمان دا وه‌ك ئوولگوویه‌ك
چاویان لێ ده‌كه‌ین.
هه‌ر بژی یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی.
|