|
هاوڕێیان نه‌سرین كه‌عبى له شارى سه‌قز چاویان به ژین
پشكووت. خوێندنى تا كۆتایى ده‌بیرستان له شارى سه‌قز درێژه
پێدا و دواتر چووه ئامووزشگاى بێهیارى له شارى سنه. نه‌سرین
دواى دوو ساڵ ئامووزش وه‌ك بێهیار چووه بیمارستانى سه‌قز.
ئه‌و له نه‌ورۆزى 1358 له شارى سنه به هاناى زۆر
برینداره‌وه رۆیشت و هه‌روه‌ها فیداكارى یه‌كى زۆری له‌م
بواره‌دا له؟/5/1358 كه خومه‌ینى فه‌رمانى سه‌ركوتى ژن
و پیاو و مناڵى كوردستانى دابوو له شارى سه‌قز له خۆی
نیشاندا. دواتر كه شارى سه‌قز كه‌وته‌وه ده‌ست هێزه‌كانى
جمهوورى ئیسلامى له دادگایه‌كى فه‌رمایشى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكى
تر له كارمه‌ندانى بیمارستان ته‌بعید كرا كرمان و قه‌زوێن.
دواتر به‌هۆى مانگرتنی ته‌بعیدی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و درێژه‌ی به
هه‌ڵسووران و فهعالییهتى شۆڕشگێڕانه‌ى خۆیدا. له دووهه‌مین
هێرشى رژیم بۆ سه‌ر شارى سه‌قز كه له ده‌ستیان سه‌ندرا
بوه‌وه گیرا و یه‌ك مانگ زیندانى كردا و دواتر ره‌وانه‌ى سنه
كرا و له‌وێوه نێردرایه تاران و به 3_ 5 ساڵ زیندان
مه‌حكووم كرا. دواى ماوه‌یه‌كى كورت ره‌وانه‌ى سنه كرانه‌وه
و له‌وێ ئیعدام كرا. |