به یادی كۆمۆنیستی شورشگیر و كه‌سایه‌تی ناسراوی هه‌ورامان و
ناوچه‌كانی جنوبی كوردستان هاوریی نه‌وروزی گه‌نجی
هاورێ نه‌وروزی گه‌نجی ناسراو به فایه‌ق له بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی شاری سنه چاوی به ژین پشكووت. . هاورێ
نه‌وروز دوای ته‌واو كردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ،
لەیەکیک لە ئاواییەکانی ناوچە دیواندرە بوو بە موعەلیم ، شان
بە شانی فێرکردنی مندالان پێوەندییەکی نزیکی لە گەڵ
زەحمەتکێشانی ئەو ناوچەیە بەقەرار کرد ، لە کۆروکۆمەڵی
زەحمەتکێشاندا بەشداری دەکرد وبۆ چارەسەری گیروگرفتەکانیان بە
دڵسۆزیەوە یارمەتی دەدان و بە سەرچاوەی بێبەشی وچەوسانەوەی
لەرادەبەدەریان ئاشنا دەکردن و رێگە رزگاری نیشان دەدان ، لە
حاست زوڵم وزۆری ئاغاکان پشتێوانی لێ دەکردن و هەوڵی دەدا لە
دژی چەوسانەوە و وزوڵم وزۆری ئاغاکان یەکگرتوانە خەبات بکەن ،
هەر لەو سەردەمەدا لە رێگای هاورێ حوسەینی پیرخضری لە گەڵ
کۆمەڵە و سیاسەت و ئامانجەکانی ئاشنا دەبێت و دیتە ناو
جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسی یه‌وه، به هۆی ره‌فتاری ساده و
هه‌ستی پته‌وی بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵكی چەوساوە له ماوه‌ی چه‌ند
ساڵیكدا كه له‌و ناوچه‌یه‌دا بوو په‌یوه‌ندی یه‌كی زۆر نزیكی
له گه‌ل زه‌حمه‌تكێشان به‌رقه‌رار كرد. هاورێ نه‌وروز
روخساریكی ناسراوی دژی ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و خوشه‌ویستی خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی دیوانده‌ره بوو، هه‌موو كات
به‌كرێگیراوان و ده‌ره‌به‌گه‌كان له وجوودی هاورێ نه‌وروز له
هه‌راس دا بوون. كونه‌په‌ره‌ستان و ده‌ره‌به‌گه‌كان له زۆر
لاوه هه‌وڵیان دا له به‌ینی به‌رن به‌ڵام هوشیاری
شورشگیرانه و پشتیوانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی یه‌كانی
ده‌وروبه‌ری شاری سنه هه‌موو پیلانه‌كانی ئه‌وانی پووچه‌ل
ده‌كرده‌وه. زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كانی سنه و دیوانده‌ره
كاك نه‌وروزیان زۆر خوش ده‌ویست و پشتیوانی یان لێ ده‌كرد.
هاورێ نەوروز وەک کادریکی وشیار ، وەک تێکۆشەرێکی کومونیست لەو
دەورە لە کار وتێکۆشانی لە ئاواییەکانی دەوروبەری دیواندرە
گەلیک کارێگەری لە سەر وشیار کردنەوەی زەحمەتکێشانی ئەو
ناوچەیە دانا ، خۆشیان دەویست و بە دڵ ئاواڵیەوە گوێیان بۆ
قسەکانی رادەگرت و سفرەی دڵیان لە لا دەکردەوە . وەک یار
ویاوەرێکی نزیک چاویان لێدەکرد ، ئەو لەزومرەی ئەو تێکۆشەرانە
بوو کە ژیانی خۆی تەرخانی خەبات لە دژی هەڵاواردن و بێعەداڵەتی
کۆمەڵایەتی و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دور لە ستەم و چەوسانەوە
وگەیشتن بە سوسیالیسم کرد ، هەربۆیە خۆشەویستی و یار ویاوەری
زەحمەتکێشان وچەقڵی چاوی چەوسێنەران وکۆنەپەرستان بوو .
هاورێ نەوروز لە راپەرێنی شکۆداری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی
رژیمی دیکتاتۆری شا هەڵسوراوانە بيشداری کرد و وەک هەڵسوراویکی
کۆمەڵە دەوری بەچاوی لە خۆ پیشآندان و متینگەکانی ئەو سەردەمە
لە خۆنیشان دا ، پاش راپەرین و بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە
لایەن کوماری ئیسلامییەوە ، ناسینی ناوەروکی دژی کرێکاری و
کۆنەپەرەستانانەی ئەو رژمە بۆ تێکۆشەریکی وەک هاورێ نەورۆز کە
خۆی خاراوی مەیدانی خەباتی چینایەتی و پیشکەوتنخوازانە بوو،
کارێکی ئەستەم نەبوو ، هەربۆیە شێلگێرانە لە دژی ئەو رژیمە
دەستی دایە خەبات وتێکۆشانی بێ وچان .
له هێرشی مانگی گه‌ڵاویژی سالی 1358ی رژیمی جمهوری ئیسلامی بو
سه‌ر كوردستان هاورێ نه‌وروز بۆ به‌ریوه بردن و ئه‌نجامدانی
كار و باری ته‌شكیلات وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی لێهاتوو، له
هه‌ورامان له ناوچه‌ی پاوه و نه‌وسو لێبراوانه و شیلگیرانه
خه‌باتی كرد و زۆر زوو توانی وه‌ك به‌رپرسی سیاسی له ناوچه‌ی
هه‌ورامان ده‌وری كادر و ریبه‌ریكی لێهاتوو ببینی. هاورێ
نه‌وروز له ماوه‌ی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی دا ده‌یان جار له
مه‌یدانه جوراوجوره‌كانی شه‌ر له گه‌ل جمهووری ئیسلامی
به‌شداری كرد و فیداكاری نه‌واند. له جه‌ریانی شه‌ری 24
رۆژه‌ی ناو شاری سنه هاورێ نه‌وروز یه‌كێك له به‌رپرسه
نیزامی یه‌كانی موقاومه‌ت له جه‌بهه‌ی گردی گڕۆڵ بوو.
راست گویی و وره‌ی به‌رز و باوه‌ری پته‌و به ریبازیكی سیاسی
كه گرتبویه به‌ر له تایبه‌ت مه‌ندی یه‌كانی كه‌سایه‌تی كاك
نه‌وروزی گه‌نجی بوو. به‌داخه‌وه رۆژی 24ی پوشپه‌ری 1359
هاورێ نه‌وروزی گه‌نجی له كاتی گرتنی یه‌كێك له پایه‌گاكانی
رژیم له ره‌وانسه‌ر لە کاتێک دا فەرماندەیی شەرەکەی دەکرد ،
دوای دوو ساعه‌ت شه‌ری سه‌خت و زه‌ربه‌دان له هێزه‌كانی رژیم
كه‌وته به‌ر گولله و گیانی لە پێناو سۆسیالیسم و رزگاری
چەوساوەکان به‌خت كرد. بە گیان لەدەسدانی هاوری نەوروز ،
کۆمەڵە یەکێک لە کادرە وشیار وتێکۆشەرەکانی وکرێکاران و
زەحمەتکێشانی جنوبی کوردوستان رابەریکی خەباتکار و دڵسۆزیان
لەدەست دا .
یادی هاورێ نه‌وروزی گه‌نجی به‌رز و به‌ریزه و ریگای پر
ریبوار
|