|
هاوڕێ عوسمانى سه‌بۆكبار ساڵى 1342 له ئاوایى مه‌لقه‌ره‌نى
سه‌ر به ناوچه‌ى سه‌قز له دایك بوو. له ده‌ورانى لاویه‌تیدا
له‌گه‌ڵ مه‌سایلى سیاسى ئاشنا بوو. له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى
ئاخێزى كۆمه‌ڵانى وه‌گیان هاتووى ئێران له شۆڕشى 1357دا هاوڕێ
عوسمان وێراى ئه‌م توێژه زوڵم لێكراوه‌ى كۆمه‌ڵگا له
سه‌رجه‌مى خۆپیشاندانه‌كانى ساڵى 1357 به‌شدارى كرد. ساڵى 1358
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندى گرت و له رێكه‌وتى
12/02/1359 له
پردى قاراوه‌ى نیزیك شارى سه‌قز له شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى
رژیم گیانى به‌خت كرد. |