بە یادی پێشمەرگەی فیداکار
ودڵسوزی کۆمەڵە هاورێ عوسمانی
زندی
ریكه‌وتی 8ی جوزه‌ردانی سالی 59
له شه‌ریكێ سه‌خت و خویناویدا
كه له به‌ینی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه و به‌كریگیراوانی ج.ا دا
رووی دا 5 كه‌س له پێشمه‌رگه
گیان له سه‌ر ده‌سته‌كانی
كۆمه‌ڵه گیانی خویان له ریگای
رزگاری بێ به‌شان و
چه‌وساوه‌كاندا به‌خت كرد ئه‌و
شه‌ره‌ش شه‌ری حه‌ماسی خولقینی
كێوه‌كانی خلیچیان له ناوچه‌ی
سنه بوو.
هاورێ عوسمانی زه‌ندی یه‌كێك له‌و
هاوری یانه‌مان بوو كه له‌و
شه‌ره‌دا گیانی به‌خت كرد.
هاورێ عوسمان سالی 1337 له
خانواده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
سنه‌دا چاوی به ژین پشكووت. له
ده‌ورانی خویندنی سه‌ره‌تایی دا
بابی له ده‌س دا. له‌و كاته‌وه
ئیتر ناچار بوو له گه‌ل ده‌رس
خویندن كاریش بكات. سه‌ختی ژیان و
هه‌ژاری و نه‌داری ده‌رفه‌تی به
كاك عوسمان نه‌دا له كه‌لاسی سێی
نه‌زه‌ری به‌ولاوه درێژه به
خویندن بدات. هاورێ عوسمان له
خه‌باتی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران
، دژی رژیمی شا به‌شداری كرد و
پاش هاتنه سه‌ركاری ج.ا یش
هه‌روا درێژه‌ی به هه‌لسوورانی
شورشگیرانه‌ی خۆی دا. كاك عوسمان
له شه‌ری داسه‌پاوی رژیم به
سه‌ر شاری سنه‌دا به‌و په‌ری
له‌خو بوردووییه‌وه به‌شداری كرد
و دوای گرتنه‌وه‌ی شار له لایه‌ن
رژیمه‌وه ده‌ستی دایه ته‌بلیغ و
ئیفشاگه‌ری دژی سیاسه‌ته دژی
خه‌ڵكییه‌كانی ئه‌و رژیمه و دوای
گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بو شار
له بنكه‌ی كاك فوئاد هه‌لسوورانی
ده‌س پێكرد. و سه‌رئه‌نجام بە
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
پەیوەست بوو و چەکی دیفاع لە
قازانج وبەرژەوەندی چینی کرێکار
وهەمو بەشمەینەتان و خەڵکی
مافخوازی کوردوستانی کردە شان .
بە داخەوە هاورێ عوسمان رێکەوتی ٨
ی جوزەردانی ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی لە
بەرزاییەکانی کێوی خلیچیان لە گەڵ
چوار هاوریی دێکەی گیانی لە
رێگای وه‌دی هێنانی ئاوات و
ئامانجه‌كانی چینی كرێكاردا به‌خت
كرد.
به‌رز و به‌رێز بێت یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی
|