|
به‌رێز بێ یاد و
بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌خت
كردووی كۆمه‌ڵه
هاورێ سابری
مرادی ئیقدام
هاورێ سابر ساڵی 1338 له
شاروچكه‌ی نه‌وسوود له
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش دا
چاوی به ژین پشكووت. دوای
ئه‌وه‌ی كه ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی
و ناوه‌ندی ده‌رس خوێندنی له
نه‌وسوود ته‌واو كرد، چووه
كرماشان و له‌وێ درێژه‌ی به
ده‌رس خوێندن دا. له جه‌ریانی
راپه‌رینی شكۆداری خه‌ڵكی ئێران
لە دژی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری
رژیمی شا ، گه‌رایه‌وه نه‌وسوود
و چالاكانه له خه‌باتی خه‌ڵكی
ئه‌و شاره‌دا به‌شداری كرد. هاورێ
سابری مرادی ئیقدام دوای راپه‌رین
به وشیاری یه‌كی زیارتره‌وه
درێژه‌ی به هه‌ڵسوورانی
شۆرشگیرانه‌ی خۆی دا.
دوای هێرشی رژیمی ئیسلامی له 28ی
موردادای سالی 58 دا بو سه‌ر
خه‌ڵكی كوردستان،هاورێ سابر له
لایه‌ن پاسداران و به‌كریگیراوانی
رژیمه‌وه ده‌ستگیر كرا و له
زیندان كه‌وته به‌ر درندانه‌ترین
شكه‌نجه‌ی جه‌لادانی رژیمی
ئیسلامی ، له ته‌واوی ئه‌و
ماوه‌یه‌دا كاك سابر به
وره‌یه‌كی پولایینه‌وه له
به‌رانبه‌ر شكه‌نجه گه‌رانی رژیم
دا به بێ رارایی راوه‌ستاو كۆڵی
نه‌دا.
له جه‌ریانی دووهه‌مین هێرشی ج.ا
بو سەر شار و ئاوایی یه‌كانی
كوردستان له به‌هاری سالی 59 ،
هاورێ سابر به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. كاك سابری مرادی
ئیقدام له مه‌ئموورییه‌تیكی
ته‌شكیلاتی له كاتێك دا له
كامیارانه‌وه به‌ره‌و نه‌وسوود
ده‌چوو، له لایه‌ن
به‌كریگیراوانی سپای رزگاری
یه‌وه ده‌ستگیر و زیندانی كرا.
هاورێ سابر لێره‌ش، لێبراوی و
شۆرشگیریه‌تی خۆی هه‌ر وه‌ك
شكه‌نجه‌خانه‌كانی رژیم نیشان دا
و ده‌ستی دایه به‌ر به‌ره‌كانی
له به‌رانبه‌ر به‌كریگیراوانی
سپای رزگاری دا.
سه‌رئه‌نجام هاورێ سابر له كاتێك
دا كه تازه له زیندان سپای
رزگاری ئازاد كرا بوو، به
داخه‌وه له رێكه‌وتی ٢٧ ی
رەشەمەی ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی به هۆی
ته‌ركشی گولله خومپاره‌ی
هێزه‌كانی رژیم لە سنووری ئێران و
عیراق گیانی به‌خت كرد و چوه
ریزی ئه‌و ئینسانه كومونیستانه‌ی
كه له ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌دا بو بونیاد نانی
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئینسانی و له
پێناو ئازادی و سوسیالیزم دا
خه‌باتیان كرد و هه‌ر له‌م
رێبازه پیروزه شدا سه‌ر
به‌رزانه گیانیان به‌خت كرد.
یادی هاورێ سابری مرادی ئیقدام
به‌ریزه و ریگای هه‌تا به‌دێ
هاتنی ئاواته به‌رزه‌كانی پر له
رێبواری ماندوویی نه‌ناسه.
|