به یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و شۆرشگێری كۆمه‌ڵه هاورێ سالح
نادری
هاورێ سالح له بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی بۆڕیه‌ر
له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ چاوی بە ژین هەڵهێناوە . هه‌ر له
سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له گه‌ل سه‌ختی و هه‌ژاری به‌ره‌وروو
بووە. به هۆی هه‌ژاری له راده‌به‌ده‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی
مه‌جبوور بوو به جیگای خۆیندن و چوون بۆ مه‌دره‌سه، ریگای
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردوستان بگرێته به‌ر و له‌و شارانه
ده‌ستی دایه ئه‌نواعی كاری سه‌خت و تاقه‌ت پروكێن. مه‌یدانی
كار بۆ هاورێ سالح مه‌جالیك بوو تا له نزیكه‌وه له گه‌ل
ده‌ردو مه‌ینه‌ته‌كانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ئاشنا بێت.
مانەوه‌ی ئه‌و له ناو كرێكاران و هه‌ر وه‌ها له به‌ر
نه‌بوونی جیگا و ریگایه‌كی تایبه‌تی، زۆربه‌ی كاته‌كان
ته‌نانه‌ت بۆ كاتی پشوو دانیش ده‌چووه نێو ئه‌وان و له
لایا‌ن ده‌مایه‌وه. هاورێ سالح له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا
خۆشه‌ویستی یه‌كی تایبه‌تی له نێو هاورێ یانی كرێكاری دا
په‌یدا كرد و بوو به جیی بروای ئه‌وان ، له زۆربه‌ی
مانگرتنه‌كان و خۆپیشاندانه كریكاری یه‌كاندا به‌شداری كرد و
به‌م جۆره رووی كرده خه‌باتی سیاسی و رۆژ له گه‌ل رۆژ زیاتر
له گه‌ل ده‌ردو مه‌ینه‌ته‌كانی كۆمەلگای سەرمایەداری و بێ
به‌شی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ئاشنا ده‌بوو . سالی 55 له
شاری تاران له گه‌ل هاورێ یانی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و دوای
ماوه‌یه‌كی كورت بوو به هەڵسوراوی كۆمه‌ڵه و بۆ هه‌ر
جیگایه‌ك ده‌چوو ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كردوو تا
ئه‌و جیگایه‌ی له تواناشی دا بوو، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی
ده‌ورووبه‌ری له دژی سیاسه‌ته دژی كرێكاری یه‌كانی رژیمی شا
هان ده‌دا.
له راپەرینی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی رژێمی دیکتاتۆری شا
وێرای خه‌ڵكی وه‌گیان هاتووی ئێران له خۆپیشاندان
ومتینگەکانی ئەو سەردەمە به‌شداری چالاكانه‌ی كرد. پاش
راپه‌رین و هاتنه سه‌ر كاری رژیمی ج.ا بەناسێنی ناوەروکی دژی
کرێکاری و کۆنەپەرەستانەی ئەو رژیمە درێژەی بە خه‌بات
وتێکۆشانی خۆی دا و ئه‌و جار قایم تر له جاران خه‌ریكی كاری
وشیاری ده‌رانه له نێو كریكاراندا بوو. به‌هاری سالی 58
په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه كرد و
دوای تێپه‌ركردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی-
نیزامی له یه‌كێك له واحیده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
له جنووبی كوردوستان سازمانده‌یی كرا. هاورێ سالح له
ماوه‌یه‌كی كه‌م دا توانی جێی خوی له نێو هاوسه‌نگه‌رانی دا
بكاته‌وه. دلسۆزی، له خۆ بردووی و فداكاری له تایبه‌ت
مه‌ندییە به‌رچاوه‌كانی ئه‌م هاورێ خۆشه‌ویسته‌مان بوو، له
ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دا، هاورێیه‌كی به ده‌ربه‌ست و وشیار
بوو. هه‌ر كارێك كه پێی ئه‌سپیردرا ، به باشترین شێوه به
رێوه‌ی ده‌برد. هاورێ سالح یه‌كێك له‌و هاورێ یانه مان بوو
كه له چه‌ك كردنی به‌كرێگیراوانی سپای رزگاری دا به‌شداری
كرد و له ریزی پێشه‌وه‌دا تا كۆتایی شه‌ر وێرای هاورێ یانی
هاوسه‌نگه‌ری فیداکارانە و بەورەی بەرزەوە تێکۆشاوە .
بە داخەوە سه‌ر‌ئه‌نجام هاورێ سالحی نادری رۆژی 3 ی سەرماوەزی
ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی له گه‌ڵ هاورێی شۆرشگیر و فیداكار، هاورێ
عه‌لی گولچینی له ئاوایی ده‌ل كه‌وتنه به‌ر گولله‌ی
جنایه‌تكارانی رزگاری و گیانی لە پێناو دژایەتی لە گەڵ
کۆنەپەرەستی و گەیشتن بە سوسیالیسم به‌خت كرد.
یادی هاورێ سالح و سه‌رجه‌م گیانبه‌خت كردوانی كۆمه‌ڵه
به‌رزو به‌رێزن.
یادیان به‌رێزە و ریگایان پڕ ریبواره!
|