|
هاوڕێیان شه‌هلا كه‌عبى له شارى سه‌قز چاویان به ژین پشكووت.
خوێندنى تا كۆتایى ده‌بیرستان له شارى سه‌قز درێژه پێدا و
دواتر چووه ئامووزشگاى بێهیارى له شارى سنه. شهلا دواى دوو
ساڵ ئامووزش وه‌ك بێهیار چووه بیمارستانى سه‌قز. ئه‌و له
نه‌ورۆزى 1358 له شارى سنه به هاناى زۆر برینداره‌وه رۆیشت
و هه‌روه‌ها فیداكارىیه‌كى زۆری له‌م بواره‌دا
له؟/5/1358 كه خومه‌ینى فه‌رمانى سه‌ركوتى ژن و پیاو و مناڵى
كوردستانى دابوو له شارى سه‌قز له خۆی نیشاندا. دواتر كه
شارى سه‌قز كه‌وته‌وه ده‌ست هێزه‌كانى جمهوورى ئیسلامى له
دادگایه‌كى فه‌رمایشى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكى تر له كارمه‌ندانى
بیمارستان ته‌بعید كرا كرمان و قه‌زوێن. دواتر به‌هۆى
مانگرتنی ته‌بعیدی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و درێژه‌ی به هه‌ڵسووران
و فه‌عالییه‌تى شۆڕشگێڕانه‌ى خۆیدا. له دووهه‌مین هێرشى رژیم
بۆ سه‌ر شارى سه‌قز كه له ده‌ستیان سه‌ندرا بوه‌وه گیرا و
یه‌ك مانگ زیندانى كردا و دواتر ره‌وانه‌ى سنه كرا و له‌وێوه
نێردرایه تاران و به 3_ 5 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. دواى
ماوه‌یه‌كى كورت ره‌وانه‌ى سنه كرانه‌وه و له‌وێ ئیعدام كرا. |