|
هاوڕێ شووكروڵڵای كوڵاقووچى خه‌ڵكى شارى سنه بوو. ساڵى 1354
له رشته‌ى به‌رق له هونه‌رستانى سه‌نعه‌تى شارى سنه درێژه‌ى
به خوێندندا له دوایىدا له ژاندارمرى كرماشان له به‌شى
هه‌ورامان خه‌ریكى سه‌ربازى بوو. به ده‌ست پێكردنى دژایه‌تى
ده‌ربڕینى جه‌ماوه‌رى ئێران دژ به حكوومه‌تى په‌هله‌وى له
ژاندارمرى هاته‌ده‌ر و به‌ریزى نارازیانى
ئه‌م حكوومه‌ته په‌یوه‌ست بوو. له جه‌ریانی نه‌ورۆزى خوێناوى
شارى سنه له‌گه‌ڵ جه‌معییه‌تى دیفاع له ئازادى و ئینقلاب
ده‌ستىدایه هاوكارى. له پێكهێنانى هه‌یئه‌تى بونیادنه‌رانى
شووراى عالى مه‌حه‌له‌كانى شارى سنه نه‌قشێكى كاریگه‌رى
هه‌بوو. دواى هاتنه ده‌رى هێزى پێشمه‌رگه له شاره‌كان هاته
ریزى پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه. رۆژى 22/8/1359 له شه‌ڕى
محموه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى جمهوورى ئیسلامى گیانى به‌خت كرد. |