|
هاوڕێ سولیمانی بلوورى ساڵى 1330
له شارى مهاباد له دایك بوو. تا
ده‌وره‌ى ده‌بیرستان له‌و شاره
ده‌رسى خوێند پاشان بۆ درێژه‌دانى
خوێندن چوو بۆ دانیشگاى تاران و
له‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌حفه‌لێكى سیاسى
ئاشنایه‌تى په‌یدا كرد و ده‌ستى
دایه خه‌باتى سیاسى. كاك سولیمان
له جه‌ره‌یانى راپه‌ڕینى 1357دا
وه‌كوو كه‌سێكى هه‌ڵسووڕاو له
خۆپیشاندانه‌كانى خه‌ڵكدا دژى دام
و ده‌زگاى رژیمى شا و هه‌روه‌ها
ده‌ست به سه‌را گرتنى بنكه‌كانى
ئه‌و به‌كرێگیراوانه له شارى
مهاباد ده‌ورى به‌رچاوى گێڕا. له
ساڵى 1357 به‌م لاوه له‌گه‌ڵ
هاوڕێیانى كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو وه
وه‌ك لایه‌نگرێكى دڵسۆزى كۆمه‌ڵه
ده‌ستىدایه هه‌ڵسووڕانى سیاسى.
له هێرشى هێزه‌كانى جمهوورى
ئیسلامى بۆ سه‌ر كوردستان
په‌یوه‌ندى به ریزه‌كانى
كۆمه‌له‌وه گرت.
له رێكه‌وتى 4/11/1359 له
عه‌مه‌لیاتێكى پێشمه‌رگه‌كانى
كۆمه‌ڵه له ناو شارى مهاباد،
هاوڕێ سولیمان كه‌وته به‌ر
گولله‌ى هێزه‌كانى ئه‌م رژیمه و
گیانى به‌خت كرد. |