بهریز بێت یادی پێشمهرگهی فیداكاری كۆمهڵه
كاك توفیق خاتم پناه - میانهیی
هاورێ توفیق لەکۆشی بنەماڵەیەکی زەحمەتکیشی ئاوایی میانە سەر
بە شاری مەریوان چاوی بە ژین هەڵهیناوە ، هەوەک زوربەی لاوانی
بنەماڵە زەحمەتکیشەکان لە سەرەتای لاوییەوە ، دەستی داوەتە
کارکردن و لەگەڵ کاری قورس وچەوسانەوەی لەرادەبەدەر دەست
وپەنجەی نرم کردووە ، هیشتا لاوێکی تازە پێگەیشتو بوو کە بۆ
پەیداکردنی کار پەریوەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو ، ئاشنا
بوون لەگەڵ دەرد ورەنجی هاوچینەکانی ، بیرکردنەوە لە سەرچاوەی
بێبەشی زۆرینەی کۆمەڵگا ، یانی ئەو کەسانەی کە بەرهەم هێنەری
هەمو پێداویستیەکانی ژیانن و خۆیان کەمترین بەشیان پێ دەبری
گەلیک پرسیاری لە میشکی هاوری توفیق دا دروست کرد ، وەڵامی ئەو
پرسیارانە و رزگار بوون لە دەست ستەم و چەوسانەوە ، سەرنجی
هاورێ توفیقی بۆ لای خەبات لە دژی هەڵاواردن و بێعەداڵەتی نێو
کۆمەڵگا راکیشا ، هە بۆیە لە شوینی کاردا پێوەندییەکی رفیقانەی
لە گەڵ هاوچارەنوسەکانی پێکهینا .
راپەرینی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی رژیمی دیکتاتۆری شا ئەو
مەجالەی بۆ دروست کرد کە وەک زۆربەی لاوانی کوردستان لە گەڵ
مەسایلی سیاسی ئاشنا بێت ، لەگەڵ پێکهاتنی یەکیەتی جوتیارانی
مەریوان وهەورامان چەکی دیفاع لە بەرژەوەندی زەحمەتکیشانی کردە
شان و لێنراوانە لە جەولە وهەڵسورانی ئەو ریکخراوەدا بەشداری
کرد . دواتر بۆ دریژەدان بە خەبات وتێکۆشان بە ریزی
پێشمەرگاکانی کۆمەڵە پەیوەست بوو و لە زوربەی شەرکانی ئەو
سەردەمە لەوانە شەرەکانی دەوروبەری پادگانی مەریوان و شەری
حەماسی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە گاران و چەک کردنی سپای رزگاری
چالاکانە بەشداری کرد . رۆژی ١٧ ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٥٩ لە شەر
لە گەڵ بەکرێگێراوانی سپای رزگاری لە ئاوایی بارام ئاوا
بریندار دەبێت ولە لایەن هاورییانەوە بەمەبەستی چارەسەر کردن
دەبریتە ئاوایی دزڵی ، بە داخەوە رۆژی دواتر ، رێکەوتی ١٨ ی
سەرماوەزی ساڵی ١٣٥٩ لە کاتی هیرشی هیزە بەکرێگێراوەکانی
کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئاوایی دزڵی ، لەکاتیکدا بەهۆی
برینداربونی لە سەر تەختی نەخۆشخانە بوو کەوتە بەر گوللەی
پاریزەرانی نیزامی گەندەڵی سەرمایەداری وگیانی لە پێناو رزگاری
چەوساوەکان ودامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دور لەستەم وچەوسانەوە
بەخت کرد .
یادی بهرێزه و بیرهوهری یهكانی زیندوون
|