به یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری كۆمه‌ڵه
كاك وه‌فای سه‌هامی
رۆژی 22/8/59 زه‌حمه‌تكێشانی كوردوستان یه‌كیكی تر له هاورێ
یانی دلیر و گیان له سه‌ر ده‌ستی خۆیان له ده‌س دا. هاورێ
وه‌فا سه‌هامی موعه‌لیمی دلسوز و پێشمه‌رگه‌ی كارزان و
لێهاتووی كۆمه‌ڵه له شه‌ریكی گه‌وره‌دا له نزیك مه‌حموه
له نێوان دیواندره و سنه‌دا له كاتێك دا كه هه‌وڵی دەدا
كۆمه‌ڵێك له هاورێیانی گه‌مارۆ دراوی نجات بدات، له گه‌ل
هاورێ شوركراللای كلاه قوچی گیانیان له ده‌س دا.
هاورێ وه‌فا سه‌هامی ساڵی 1328 له شاری سنه چاوی بە ژین
هەڵهیناوە. هه‌ر له‌م شاره چووه مه‌دره‌سه و ده‌ورانی
سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ته‌واو كرد. كاك وه‌فا له ته‌واوی ئه‌م
ده‌وره‌یه له ژیانیدا به هۆی ده‌س كورتی بنه‌ماله‌كه
یه‌وه هاوینان كاری ده‌كرد و له‌م ریگایه‌وه تێده‌كوشا بۆ
به‌ده‌س هێنانی خه‌رجی ژیانیان یارمه‌تی بنه‌ماله‌كه‌ی بدات.
دوای ته‌واو كردنی ته‌حسیلاتی ده‌بیرستان چووه دانشكده‌ی
ئه‌ده‌بیات و درێژه‌ی به خوێندن دا و پاشان دوای ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی دانیشگا وه‌كوو ده‌بیری ده‌بیرستانه‌كانی قوروه
ده‌ستی به‌كار كرد. له ساڵه‌كانی ده‌ست پێكردنی شۆرش له دژی
رژیمی شا دا به ته‌واوی هێزه‌وه له‌م شۆرشه دا به‌شداری كرد
و له كۆكردنه‌وه و سازماندانی خوێندكاران له شاری سنه و
قوروه نه‌قشی به‌ر چاوی گێرا.
پاش راپه‌رین هه‌ڵسوورانی خۆی له جه‌معییه‌تی دیفاع له
ئازادی و ئینقلاب دا درێژه پێدا ، لەو سەردەمەدا بوو کە لەگەڵ
سیاسەت وئامانجەکانی کۆمەڵە ئاشنا بوو و خەبات وتێکۆشانی خۆی
بەو رێکخراوەوە گرێدا و لێبراوانەتر لە جاران لە مەیدانە
جوراوجورەکانی خەبات چالاکی لە خۆی نیشان دا و وەک روناکبێریکی
کومونیست و تێکۆشەر ژیانی خۆی تەرخانی خەبات لە دژی هەڵاواردن
و ستەم وچەوسانەوە کرد ، لە نێو کۆر وکۆمەڵە کرێکارییەکان لە
سەر سیاسەت وئامانجەکانی کۆمەڵە قسەی بۆ دەکردن و ئەوانی بە
سەرچاوەی بێبەشی و چەوسانەوەیان ئاشنا دەکرد و رێگەی رزگاری
نیشان دەدان . له ده‌وره‌ی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگیرانه‌ی خەڵکی کوردستان ، پاش داگیرکرانی شارەکانی
کوردستان ، هاورێ وه‌فا له شار مایەوە و بەشێوەی نهینی
خه‌ریكی به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌ركی سیاسی خۆی بوو و له
سازماندانی خه‌باتی خۆیندكاران له پاییزی سالی 58دا ده‌وری
به‌رچاوی گرته ئه‌ستۆ. خۆێندكاران به گیان و دل كاك وه‌فای
دلسوز و فیداكاریان خۆش ده‌ویست. ئه‌و هه‌ر وه‌ها وه‌كوو
نوێنه‌ری ده‌بیران له كانوونی موعه‌لیماندا هه‌لبژیردرا. دوای
هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان بۆ شاری سنه كاك وه‌فا وه‌كوو
یه‌كێك له مه‌سئولینی كۆمیته‌ی دانش ئاموزی كۆمه‌ڵه له‌م
شاره ده‌ستی به هه‌لسووران کرد‌و له گه‌ل ئه‌وه‌ش دا كه
ده‌رسی ده‌وته‌وه به دایم له‌م كۆمیته‌یه‌دا خه‌ریكی
به‌ریوه‌بردنی كاری ته‌شكیلاتی بوو. و له په‌ره‌پێدانی
هه‌سته‌ی دانش ئاموزی یه‌كان و رێك خستنی ئه‌و میتینگ و
خۆپیشاندانانه‌ی كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه له شاری سنه‌وه
به‌ریوه ده‌چوون ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو.
لە شەر و مقاومه‌تی دلیرانه‌ی 24 رۆژه‌ی خه‌لكی تێكوشه‌ری شاری
سنە چالاکانە بەشداری کرد ، پاش داگیرکردنی ئەو شارە لە لایەن
هێزە بەکرێگێراوەکانی کۆماری ئیسلامی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی
پێشمه‌رگه‌كان لە لقی شەهید سەعید سازمان درا و مەسئولیەتی
سیاسی ده‌سته‌یك له پێشمه‌رگه‌كانی لقی شه‌هید پێ سپێردرا.
هاورێ وه‌فای شۆرشگیر ، فیدكار و ماندوویی نه‌ناس و سه‌ر مه‌شق
بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه. پاش هێرشی رژیم بۆ ئاوایی
هاڵه‌یه‌ره‌ی ژورو مه‌سئوولییه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ
ئه‌و بنه‌مالانه‌ی كه له شه‌ری 24 رۆژه‌ی شاری سنه و
شه‌ره‌كانی تر زه‌ره‌یان لێ كه‌وتبوو، به ئه‌ستۆ گرت و به
عیشق و عه‌لاقه‌یه‌كی زۆره‌وه له گه‌ل خه‌ڵك ده‌ستی كرد به
چاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و مالانه‌ی كه له‌م رووداوانه‌دا سووتا
بوون.
به داخه‌وه هاورێ وه‌فای سه‌هامی ریكه‌وتی 22 مانگی
خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٩ له شه‌ریكی سه‌خت و خۆیناوی هاورێ یانی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی ج.ا له نزیك
مه‌حموه له به‌ینی دیوانده‌ره و سنه‌دا، له كاتێك دا كه
هه‌وڵی ده‌دا كۆمه‌لێك له هاورێ یانی گه‌مارۆ دروای نجات بدات
كه‌وته به‌ر گولله‌ی به‌كرێگیراوان و گیانی ئازیزی به‌خت كرد.
هه‌ر بژی یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی هاورێ وه‌فا سه‌هامی و
سه‌رجه‌م گیانبه‌خت كردوانی ریگای ئازادی و سوسیالیزم
|