|
یادی هاورێ عه‌بدولای باخیشی
ناسراو به عه‌به چۆڕی
پێشمه‌رگه‌ی ماندوویی نه‌ناسی
كۆمه‌ڵه و یارویاوه‌ری
زه‌حمه‌تكێشان به‌رێزه
هاورێ عه‌بدولا باخیشی ناسراو به
عه‌به چۆڕی له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی چۆڕ له
ناوچه‌ی مه‌ریوان چاوی به ژین
پشكووت. ده‌ورانی ده‌رس خوێندنی
تا كۆتایی ده‌وره‌ی ده‌بیرستان
له ئاوایی چۆڕ و مه‌ریوان درێژه
پێدا و دواتر چووه دانشگای
ته‌وریز. كاك عه‌بدوللا هه‌ر
كاریكی به‌رێوه‌ده‌برد به هۆی
فیداكاری له به‌رێوه بردنی
ئەرکەکانی ده‌بووه نموونه و
ده‌رس لێ فیر بوون بوون بۆ
هاورێیانی .
به هاتنه سه‌ركاری رژیمی تازه
به ده‌سه‌لات گه‌یشتووی ج.ا
هاورێ عه‌بدوللا هه‌وڵی ده‌دا له
دانشگای ته‌ورێز خوێندکارەکان
ئاگاداری خواست و داواكارییە
رەواکان و خه‌باتی شورشگێرانه‌ی
خه‌ڵكی كوردستان بكا. كاتێك كه
چه‌كدار كردنی یەکیتی جوتیاران
هاته گورێ، گه‌رایه‌وه كوردستان
و له ده‌وره‌ی دووهه‌می
بزووتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌دا هاورێ
عه‌بدوللا بە ریزی پێشمه‌رگه‌کانی
كۆمه‌ڵه پەیوەست بوو و له‌و
په‌ری فیداكاری و، ماندوویی
نه‌ناسانه ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه
ده‌برد و به هۆی دلسوزی و وشیاری
له به‌ریوه بردنی كاره‌كانیدا
گەلێک مه‌سئوولییه‌تی پێ سپردرا.
و له درێژه‌ی هه‌لسوورانی
فیداكارانه‌ی دا مه‌سئوولی سیاسی
واحدیک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی
پێ سپێردرا .
ئێمانی قایمی بە رزگاری
بەشمەینەتان و خوسووسیاتی
شورشگێرانه‌ی كردبوویە هاورێیەکی
خۆشەوێست وجێگەی متمانەی
زەحمەتکێشانی ناوچەی مەرێوان ،
خۆشیان دەوێست و بە دڵەوە گوییان
بۆ قسەکانی رادەگرت و
رێنوینیەکانیان بەرێوە دەبرد .
بەداخەوە هاورێ عه‌بدوللا رۆژی 30
مانگی به‌فرانباری ساڵی 60 له
شه‌ریك دا له دژی به‌كریگیراوانی
ج.ا له ئاوایی پیرخزران دوای
مقاومت ونەبەردیکی حه‌ماسی،
كه‌وته به‌ر گولله و گیانی له
پێناو ئامانجی به‌رزی دا به‌خت
كرد.
هه‌ر بژی یادی هاوریی عه‌بدوللا
باخیشی ناسراو به عه‌به چۆڕی
|