به ێادی هاورێ عه‌بدوڵای
مه‌حموودی، پێشمه‌رگه‌ی شورشگێر و
فیداكاری كۆمه‌ڵه و ریبواری
رێگای رزگاری كرێكاران و
زه‌حمه‌تێكشان
هاورێ عه‌بدوڵای
مه‌حموودی ساڵی 1341 له یه‌كێك
له ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت چاوی به ژین پشكووت.
ده‌ورانی سه‌ره‌تایی و راهنمایی
هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كرد و
دواتر بۆ درێژه‌ی خۆیندن چووه
ئامووزشگای كه‌شاوه‌رزی شاری
مهاباد، هەر لەویش لە گەڵ
مەساییلی سیاسی ئاشنا دەبێت . لە
گەڵ دەسپێکردنی ئاخێزی جەماوری
کۆمەلانی خەڵکی ئێران لە دژی
رژیمی دیکتاتوری شا هاورێ
عه‌بدوڵا لێبراوانە لە خۆپێشاندان
ومتێنگەکانی ئەو دەورەیە بەشداری
کرد ، زیاتر لە بواری سیاسی دا
گەشەی کرد وئەزمونی زۆری لە
خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران وەرگرت و
وەک هەڵسوراوێکی سیاسی تێکۆشآنی
خۆی دریژە پێدا .
پاش راپه‌رینی
ساڵی ١٣٥٧ و بە ده‌ستەوە گرتنی
دەسەڵات لە لایەن کۆماری
ئیسلامییەوە ، هاورێ عه‌بدوللا
هه‌ر زۆر زوو ناوه‌روكی دژی
ئینسانی وکۆنەپەرەستانەی رژیمی
تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی
ئیسلامیشی ناسی و خه‌باتی خۆی بۆ
پاراستنی دەسکەوتەکانی راپەرێنی
شکۆداری کۆمەڵانی خەڵکی ئیران
درێژه پێدا. له درێژه‌ی
هه‌لسوورانی شۆرشگێرانەی له
مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی دا ساڵی
59 له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو.
خانه‌واده‌ی كاك عه‌بدوڵا له
خانه‌واده زه‌حمه‌تێكشه‌كانی
كوردوستان بوون. به‌ڵام فشاری
ژیان، فه‌قر و ده‌ستكورتی
خانه‌واده‌كه‌ی نه‌یتوانی ده‌ستی
پێ له خه‌بات و رێبازی
شوشگێرانه‌ی هه‌لبگری و به ده‌ست
پێكردنی ده‌وری دووهه‌می
بزووتنه‌وه‌ی موقاومه‌ت له
كودرستان به ریزی پێشمه‌رگه‌کانی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. هاورێ
عه‌بدوڵای مه‌حموودی له ریزی
هاورێ یان و هاوسه‌نگه‌رانی دا ،
كه‌سێكی دلسوز، سه‌میمی و پر كار
بوو وه ببوه یار و یاوه‌ری
هاورێیانی و له بردنه‌سه‌رێ
پله‌ی وشیاری سیاسی یاندا
یارمه‌تی ده‌ریان بوو.
هاورێ عه‌بدولا
رۆژی 5ی خاكه لێوه‌ی ساڵی 1360
له كاتێك دا ژماره‌یه‌ك له
زیندانیانی ج.ا له زیندانی
كۆمه‌ڵه‌وه به‌ره‌و شوێنێكی تر
ده‌برد، له لایه‌ن حیزبی
دیموكراته‌وه گیراو خرایه
زیندان.
بەداخەوە رێکەوتی
٢ ی مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٦٠
هەتاوی ، دوای مانگ و نێو یك
مانه‌وه له زیندانی حیزبی
دیموكرات كاتێك زیندانه‌كه‌یان
له دۆڵه‌توو كه‌وته به‌ر
بومبارانی فروكه‌كانی عێراق،
هاورێ عه‌بدولا له نێو زیندان
دا به هۆی ئه‌و بومبارانه‌وه
گیانی به‌خت كرد.
هاورێ عه‌بدوڵای
مه‌حموودی ده‌ستی دا بووه
خه‌باتێكی شورشێگرانه‌ی لە دژی
كۆنه‌په‌ره‌ستی و بۆ دیفاع له
ئازادی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌تا
كاتی گیانبه‌خت كردنی وه‌فادار و
به‌و رێبازه مایه‌وه و هه‌ر له
پێناو پاراستنی ئه‌و مافه‌شدا
گیانی فیدا كرد.
یادی هاورێ
عه‌بدوڵای مه‌حموودی به‌ریزه و
رێگای به‌رده‌وام.
|