به یادی هاورێ عه‌بدوللا مرادی هه‌جبنه‌یی ناسراو به عه‌به
خوله پێشمه‌رگه‌ی خوشه‌ویست و فیداكار و دلسوزی كۆمه‌ڵه
كاك عه‌بدولا مرادی هه‌جبنه‌یی كه له نێو خه‌ڵك و
هاورییانیدا به عه به خوڵه ده‌ناسرا،زه‌حمه‌تكێشكێكی
وشیارو شورشگیر بوو كه سه‌رتاسه‌ری ژیانی خۆی به ره‌نج و
كویره‌وه‌ری و كرێكاری تێ په‌ر كرد. هاورێ عه‌بدوللا
هه‌جبنه‌یی له ده‌وره‌ی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی موقاومه‌تی
شورشگیرانه‌ی خەڵکی کودستان و هاوكات له گه‌ل داگیركرانی شاری
مه‌ریوان له لایه‌ن داگیر كه‌رانی رژیم ئیسلامی یه‌وه، بە
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست بووە .
هاورێ عه‌بدوللا له په‌یوه‌ندی یه‌كی پته‌و له گه‌ل
كۆمه‌ڵه، له ئاوایی یه‌كانی ناوچه ده‌سی دایه بلاو
كردنه‌وه‌ی خه‌به‌رنامه و نه‌شرییاتی كۆمه‌ڵە ، هەڵسوورانی
بێ‌وچان وکاری ووشیاری دەرانەی لەنێو زەحمەتکێشانی ناوچەی
مەرێوان ونزیکی وتێکەڵاوی لەگەڵ یان کردبوی بە کەسێکی جێگای
باوەر ومتمانە و بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گیر‌و گرفته‌كانیان روویان
تی ده‌كردو وه‌ك یاوه‌ریكی نزیكی خویان داوای ریگا چاره‌یان
لێده‌كرد.
سه‌رئه‌نجام شه‌وی 12ی ره‌زبه‌ری ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی
زه‌حمه‌تكێشی شورشگیر هاورێ عه‌بدوللا هه‌جبنه‌یی به پیلانی
به‌كریگیراوان و خوفروشانی رژیم گیانی به‌خت كرد و رێگای پر
له شانازی به هاوسه‌نگه‌رانی سپارد.
یادی هاورێ عه‌بدوللا مرادی هه‌جبنه‌یی ناسراو به عه‌به خوڵه
بۆ هەمیشە زێندووە
|