به یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێر و
وشیاری
كۆمه‌ڵه، هاورێ ئه‌بووبه‌كری ئه‌حمه‌دی
هاوڕێ
ئه‌بووبه‌كری ئه‌حمه‌دی ساڵی 1338
له ئاوایی "قه‌باغكه‌ندی" سەر بە
شاری مهاباد له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له داییك بووە .
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تایی
له‌وێ و دواتر له شاری نه‌غه‌ده
دریژه پێدا.
ده‌وره‌ی
خۆیندنی سێ ساڵه‌ی ناوه‌ندی له
میاندواو تێپه‌ر كردوو و بۆ
درێژه دان به خوێندن ڕێگای و
رمێی گرته به‌ر و ساڵی ئه‌وه‌لی
" هونه‌ره‌ستانی " كه هاوكات بوو
له گه‌ڵ په‌ره‌ئه‌ستاندنی
خۆپێشاندان ونارزاێیەتیەکانی
کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژێ
رژێمی شا ، هه‌ر له‌وێ ته‌واو
كردوو و هه‌ر له‌و ده‌ورانه‌دا
چووه نێو موبارزاتی سیاسی.
ئه‌و بو
بردنه‌سه‌ری وشیاری سیاسی خۆی بی
وچان هه‌وڵی ده‌دا و
هه‌لسووڕاوانه له ئیعترازات و
رێپیوانه‌كاندا به‌شداری ده‌كرد.
هاورێ
ئه‌بووبه‌كر به پیوندی هه‌رچی
زیاتر له گه‌ڵ كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان و دۆستانی خۆی له
ئاوایی "قه‌باغكه‌ندی" بۆ بردنه
سه‌ری وشیاری و ته‌شویقیان بۆ
مووبارزه لە دژی ڕژیمی خوێنمژی
شا هه‌وڵی ده‌دا ، هاوینان كاتی
ته‌عتیلی مه‌دره‌سه له سه‌ر
مەزرا و كارگاكان و شیركه‌ته
ساختمانی و رێگاسازی یه‌كاندا
كاری ده‌كرد ،له گه‌ڵ ژیانی
خەڵکی زه‌حمه‌تكێش و ره‌نج و
چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان ئاشنا بوو وه‌رق و
بێزاری له ستەم وچەوسانەوە لە
دژی نیزامی زاڵمانەی
سه‌رمایه‌داری له دڵی ئه‌ودا
ریشه‌ی چه‌قاندبوو.
ئه‌و
په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی شۆڕش و
ڕاپه‌ڕین بوو. دوای ته‌واوكردنی
ساڵی هه‌وه‌لی هونه‌ره‌ستان ئیتر
ته‌حسیلاتی خۆی درێژه پێ نه‌داو
ژیانی خۆی نایه پێناو
هه‌ڵسوورانی سیاسی و شۆڕشگێرانه
.
کاتێک رژیمی
کۆنەپەرستی کۆماری ئێسلامی له 28
ی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ دا
هێرشی كرده سه‌ر كوردستان،
هاورێ ئه‌بووبه‌كر له تاران كاری
ده‌كرد، به‌ڵام زۆر زوو
گه‌رایه‌وه بۆ كوردوستان تا
چاكتر و له نزیكه‌وه بتوانێ له
خه‌باتی زه‌حمه‌تكێشانی كوردوستان
دا به‌شداری بكات.
له ده‌وری
هه‌وه‌لی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستاندا
ده‌ستی دایە ته‌بلیغ لە دژی
رژیم.
ئه‌و تێ
گه‌یشتبوو كه هه‌ڵسووڕانی سیاسی
و مووبارزه ده‌بێ له په‌یوه‌ند
له گه‌ڵ رێكخراویكی شوڕشگێرانه
دا بێ. هه‌ر بۆیه پێوندی له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵه گرت و ئه‌و جار له
ده‌ورانی ئاگر به‌س دا ده‌ستی
دایه ته‌بلیغی ئامانج و بیر‌و
بۆچونی كۆمه‌ڵه له نێوان
زه‌حمه‌تكێشان و جه‌ماوه‌ری
چه‌وساوه و سته‌م لێ كراودا.
هاورێی گیان
به‌خت كردوومان، دوای ده‌وری
دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان
له مانگی گۆڵانی ساڵی ١٣٥٩ دا
به وره‌یه‌كی بەرز وپۆلایینەوە
بە ڕێزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
پەیوەست بوو .
بڕوای قۆڵی
به ئازادی و رزگاری چینی كرێكار
لە دەست ستەم و چەوسانەوە
وبونیادنانی کۆمەڵگایەکی
سوسیالیستی و عه‌لاقه‌مه‌ندی زۆری
به كۆمه‌ڵه ئه‌وی له ته‌سمیم و
ئیڕاده‌ی دا بۆ درێژەدان بە خەبات
وتێکۆشان لێبڕاوتر ده‌كرد.
ئه‌و
هه‌مووكاتێك ده‌ی گوت: ڕزگاری
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و
سه‌ركه‌وتنی ریبازی شۆڕشگیرانه‌ی
كۆمه‌ڵه بۆ من له هه‌مووشتێك
سه‌ره‌كی تره و تا سه‌ركه‌وتنی
شورش به خه‌باتی خۆم درێژه
ده‌ده‌م. كاك ئه‌بووبه‌كر دوای
ماویه‌كی كورت كه له ڕیزی
پێشمه‌رگه‌كان دا بوو ئیستیعدادی
شوڕشگێڕانه‌ی له بواری
جۆراوجۆردا لە خۆ نیشان دا.ئه‌و
نه ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه‌كی له
خۆ بوردو و گیانباز بوو، به‌ڵكوو
وه‌ك كه‌سێكی پشێڕه‌و و كادرێكی
وشیار ، ئه‌ركی ته‌بلیغی له نێو
هەڵسووراوانی کۆمەڵە و
زه‌حمه‌تكیشان دا ده‌برده پیش.
ئه‌و یه‌كێك
له‌و كه‌سانه بوو كه له
كومیته‌ی ته‌شكیلاتی دیهاته‌كانی
بۆكان درێژه‌ی به هه‌لسوورانی
شورشگیرانه‌ی خوی ده‌دا.
له‌و
ماوه‌یه‌دا كه له كومیته‌ی
ته‌شكیلاتی دیهاته‌كانی بۆكان
كاری ده‌كرد به‌رده‌وام بۆ بردنه
سه‌ری وشیاری كومه‌لانی
زه‌حمه‌تكیش هه‌وڵی ده‌دا. له
ماوەی كاری سیاسی- ته‌شكیلاتی
گه‌لیك ته‌جره‌به‌ی به نرخ و
شۆڕشگیرانه‌ی دست كه‌وت و له‌و
بابه‌ته‌وه بوو به كادرێكی
وشیاری كۆمه‌له.
هاورێ
ئه‌بوبكر پێوه‌ندیه‌كی نیزیكی له
گه‌ڵ زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌ی
بۆكان هه‌بوو. زه‌حمه‌تكیشانی
ئه‌و ناوچه‌یه و هاوریانی
كومیته‌ی ته‌شكیلاتی دیهاته‌كانی
بۆكان و لایه‌نگران و هاوڕێیانی
دیكه هیچ كاتێك له خۆ بووردویی
و شه‌خسیه‌تی شوڕشگێرانه‌ی ئه‌و
هاورێیە له بیرناكه‌ن.
بە داخەوە
هاورێ ئه‌بووبكر ئه‌حمه‌دی
رێکەوتی ٥ ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٠
هەتاوی له شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی
پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە دژی
هێزەکانی کۆماری ئێسلامی لە شاری
سەقز گیانی لە پێناو ئازادی
وسوسیالیسم دا به‌خت كرد.
به‌ریز بیت
یادی ئازیر و خوشه‌وێستی
|