|
به‌ریز بێ یادی هاورێ عادڵی
ده‌روێش نژاد پێشمه‌رگه‌ی شورشگیر
و فیداكاری كۆمه‌ڵه و ریبواری
رێبازی رزگاری كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان
هاورێ عادل ساڵی 1334 لە ئاوایی
گنگه‌چین له محالی برادوست چاوی
به دنیا هه‌لهینا و هه‌ر له
سه‌ره‌تای منداله‌یه‌وه له گه‌ل
ره‌نج و كویره‌وه‌ری
زه‌حمه‌تكێشان په‌روه‌رده بوو.
ده‌ستكورتی و بی ئیمكاناتی رێگای
نه‌دا هاورێ عادل له پۆلی نۆهەم
زیاتر بخوینی و به ناچار ده‌ستی
له خویندن هه‌لگرت وبۆ یارمه‌تی
دان خانه‌واده‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك له
وه‌رمی كریكاری كردوو دواتر وه‌ك
ده‌ره‌جەداریی ئه‌رته‌ش
دامه‌رزاد.
دوای كوتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی
رژیمی پاشایه‌تی له ئێران به
هۆی راپه‌رینی شكوداری خه‌ڵك و
له سه‌رده‌می رژیمی ئیسلامی دا
به تاوانی هاوكاری كردن له گه‌ڵ
شورشگیران له سه‌ر كاره‌كه‌ی
ده‌ركرا. پاشان هاورێ عادل
گه‌رایه‌وه ناوچه‌ی محالی
برادوست و ئاوایی گنگه چین و له
په‌یوه‌ند له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی خۆی دریژه
پێدا. هاورێ عادل سه‌ره‌تا
مه‌سئوولییه‌تی بارهێنانی
لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ی له‌و
ناوچه‌یه وه ئه‌ستو گرت و
شانبەشانی بەرێوە بردنی ئەو
ئەرکەی کە پیی سپێردرابوو ،
ده‌ستی دایه كاری سیاسی –
ته‌شكیلاتی له نێو لایه‌نگرانی
كۆمه‌ڵه‌دا.
هاورێ عادل دوای ماوه‌یه‌ك كاری
هه‌لسووراوانه‌ی ته‌شكیلاتی سالی
١٣٥٩ هەتاوی بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو و چەکی دیفاع لە قازانج
وبەرژەوەندی کرێکاران
وزەحمەتکێشانی كرده‌شان و درێژه‌ی
به هه‌ڵسوورانی ووشیاری ده‌رانه
و شورشگیرانه‌ی خۆی دا.
هاورێ عادل بە زوویی توانی ببێت
بە هاورێیەکی جێگەی متمانە
وکۆڵەکەی ئەو واحیدەی تێدا
هەڵدەسورا ،پێوەندێیەکی نزێکی لە
گەڵ زەحمەتکێشانی ئەو ناوچە پێک
هێنابوو وئەوانی بەسەرچاوەی بێ
مافی وزوڵم وستەمی کۆمەگای
سەرمایەداری ئاشنا دەکرد ورێگەی
رزگار بوون لە ستەم وچەوسانەوە
وهەڵاواردنی نێشان دەدان .
سه‌ره‌ئه‌نجام هاورێ عادلی
ده‌روێش نژاد رۆژی 25ی مانگی
پۆشپەری ساڵی 60 له جه‌ریانی
كه‌مینی پێسمەرگەکانی کۆمەڵە
لەجاده‌ی شاهپوور-ورمێ لە شه‌رێکی
حه‌ماسیدا لە دژی به‌كریگیراوانی
کۆماری ئێسلامی به دیلی كه‌وته
ده‌ستیان و دوای دوومانگ
ته‌حه‌مول كردنی شكه‌نجه ، بێ
ئه‌وه‌ی بو ته‌نیا ساتیكیش وه‌ری
شورشگیرانه‌ی تێك بشكنی رۆژی 1ی
ره‌زبه‌ری ساڵی 60 به ده‌ستی
جه‌لادانی رژیم ئیعدام كرا وگیانی
لە پێناو ئازادی وسوسیالیسم
ورزگاری بەشمەینەتان فیداكرد .
هه‌ر بژی یادی ئازیزی هاورێ عادلی
ده‌رویش نژاد و رێگای پر رێبوار
بیت
|