به‌ریز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی
شورشگیری كۆمه‌ڵه هاورێ
ئه‌حمه‌دی مسته‌فاسولتانی
هاورێ ئه‌حمه‌د ساڵی 1335 له
ئاوایی ئه‌ڵمانه‌ی ناوچه‌ی
مه‌ریوان چاوی بە ژێن هەڵهێناوه.
خویندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی
له‌و ئاواییە و له شاری
مه‌ریوان تەواو کردووە . پاشان بۆ
درێژه دان به خویندن چووه دانش
سه‌رای سه‌قز ،
هاورێ ئه‌حمه‌د بە هۆی فەزای
سیاسی و خەباتکارانەی
بنەماڵەکەیان و نزێکی وتێکەڵاوی
لە گەڵ هاورێیان کاک فواد وئەمێن
وحوسەینی مستەفا سوڵتانی ، هێشتا
لاوێکی تازە پێگەیشتوو بوو کە لە
گەڵ مەساییلی سیاسی ئاشنا بووە و
خه‌باتی شورشگیرانه‌ی خۆی دژی
رژیمی دیکتاتوری شا دەسپێکردووە و
له هه‌موو فورسه‌تێك بۆ
بردنه‌سه‌ری راده‌ی وشیاری خۆی و
کەسانی دەوروبەری كه‌ڵكی
وه‌رده‌گرتووە .
له گەڵ دەسپێکردنی خەباتی
کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی
رژێمی شا ، ووشیارانە ولێبراوانە
لە خۆپێشاندان ومێتینگ و
کۆبوونەوەکانی سەردەمی راپەرێنی
ساڵی ١٣٥٧ به‌شداری کردووە .
دوای راپه‌رین وبەدەستەوە گرتنی
دەسەڵات لە لایەن کۆماری
ئێسلامییەوە درێژەی بە خەبات
وتێکۆشان لە دژی ئەو رژئەو رژیمە
داوە وپه‌یوه‌ندی كردووە به
ستادی حفازه‌تی مه‌ریوانه‌وه كه
ستادیكی دمكراتیك بووە كاتیكیش
یه‌كیه‌تی جوتیارانی مه‌ریوان
دامه‌رزا هاوكاریی ئه‌وانیش
ده‌كرد. هەر لەو کاتەدا پێوەندی
بە کۆمەڵەوە گرتوووە و هەڵسووران
وتێکۆشانی خۆی بەو رێکخراوەوە
گرێداوە ، پاشان لە یەکێک لە
ئاواییەکانی سەر بە ناوچەی
مەریوان دەبێتە موعەلێم . خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش ئه‌و ناوچه‌یه هیچ
كات تێكوشانی شه‌و و روژی ئه‌و
له بیر ناكه‌ن كه بۆ بردنه
سه‌ری راده‌ی وشیاری خه‌ڵك و بۆ
خه‌بات له دژی فئوداله‌كان و
كونه‌په‌رستانی ناوچەکە بێ وچان
تێده‌كوشا.
هاورێ ئه‌حمه‌د به ئێمانێکی قایم
وپوڵایین بە سوسیالێسم ورزگاری
ئێنسان لە دەست هەڵاواردن و ستەم
و چەوسانەوە ئه‌و ئه‌ركانەی كه
له سه‌رشانی بوو به‌رێوەی
ده‌بردن و به وشیاری یه‌كی
زوره‌وه بو جێ به‌جێ كردنی هه‌ر
جوره مه‌ئمورییه‌تێك حازر بوو و
له هیچ جوره گیانبازی و
فیداكارییه‌ك دریغی نه‌ده‌كرد.
دوای هیرشی رژیمی دژی شورشی ج.ا
بو سه‌ر كوردوستان، كاك ئه‌حمه‌د
كه مسئولییه‌تی كاری ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه‌ی له چه‌ند ئاوایی
ده‌وروبه‌ری شاری مەرێوانی پێ
ئه‌سپردرا. به‌ڵام به هۆی
ئه‌وه‌ی كه خۆ فروشان و
كونه‌په‌ره‌ستان پێ یان زانی،
ناچار بوو خه‌باتی خۆی لە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه‌دا
درێژە پێ بدات . هاوری ئه‌حمه‌د
كه‌سیكی زۆر توانا بوو وه‌هه‌موو
كاتیك بو بردنه‌سه‌ری زانیاری خۆی
و هاورێكانی هه‌وڵی ده‌دا و له
ته‌واوی توانا وئیستعدادی خۆی
كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت. هه‌میشه به
روحییه‌كی به‌رزه‌وه به‌ره‌و
پیری كار و وه‌زایفی ته‌شكیلاتی
ده‌چوو و بۆ فێر كردنی سه‌واد و
بردنه سه‌ری وشیاری سیاسی
پێشمه‌گه‌كان بی وچان هه‌ولی
ده‌دا . بە داخەوە هاورێ
ئه‌حمه‌د ریكه‌وتی ٢٦ی خەرمانانی
ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی له ئاوایی
هه‌جمنه كه‌وته بەر ده‌سریژی
به‌كریگیراوانی کۆماری ئێسلامی و
گیانی لە پێناو رزگاری ئێنسان لە
دەست ستەم و چەوسانەوە وگەیشتن بە
سوسیالیسم به‌خت كرد.
هاورێ ئه‌حمه‌د دوای كاك فوئاد،
كاك ئه‌مین، كاك حه‌سین كاك ناسری
موسته‌فاسولتانی پینجه‌مین گیان
به‌ختكردوی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌یه
.
به درێژه دانی ریگای پر له
شانازی هاورێ ئه‌حمه‌د ریز له
یادی ئازیزی ده‌گرین.
|