به یادی هاورێ ئه‌حمه‌دی رازیانی
ناسراو به ئه‌حمه‌د تیانه ،
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه‌و
یارو یاوه‌ری زه‌حمه‌تكێشان و
خوشه‌ویستی خه‌ڵكی ناوچه‌ی
كامیاران
هاورێ ئه‌حمه‌دی
رازیانی كه له نێو
هاوسه‌نگه‌رانیدا به ئه‌حمه‌د
تیانه ده‌ناسرا، ساڵی 1342 له
بنه‌ماله‌یه‌كی ده‌ستكورت و
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی تیانه له
ناوچه‌ی كامیاران چاوی به ژین
پشكووت.
هاورێ ئه‌حمه‌د
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه وه‌زعی
ژیان و به‌ریچوونیان باش نه‌بووه
به‌ڵام به هه‌وڵ و كوششی باوكی
توانی بچیته مه‌دره‌سه و چه‌ند
كلاسێك لە شاری کامیاران ده‌رس
بخوێنی. هەر لەو شارە لە گەڵ
کۆمەلێک لە شۆرشگێرانی ئەو
سەردەمە ئاشنا دەبێت وبەرە بەرە
تێکەڵی هەڵسورانی سیاسی وخەبات
لە دژی ستەم وچەوسانەوە دەبێت و
بە وردبێنێیەوە روداوە
سیاسێیەکانی ئەو سەردەمە
هەڵدەسەنگێنی و خەباتی خۆی بە
رێکخراویکەوە کە پارێزەری ماف
وبەرژەوەندی کرێکاران
وزەحمەتکێشانە وبۆ وەدی هێنانی
ئامانجی ئەوان وگەیشتن بە
کۆمەڵگایەکی ئازاد وبەرابەر ودوور
لە چەوسانەوە هەوڵ دەدات گرێدەدا
.
دوای هیرشی
دووهه‌می هیزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
ج.ا بو سه‌ر كوردوستان، هاورێ
ئه‌حمه‌د كه ئیتر بووبوه
هه‌لسووراوێکی كار لێهاتووی
كۆمه‌ڵه، له شاری كامیاران
مایه‌وه و له په‌یوه‌ند له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵه خه‌باتی خۆی درێژه
پێدا. كاتێك رژیمی ئیسلامی و
به‌كریگیراوانی، به هه‌لسوورانی
هاورێ ئه‌حمه‌دیان زانی، گرتیان و
خستیانه زیندان. به‌ڵام زیندان و
شكه‌نجه‌ی وحشیانه‌ی
زیندانه‌وانه‌كانیش نه‌یانتوانی
ئێرادەی پۆڵایینی هاورێ ئه‌حمه‌د
تێک بشکینی له خه‌بات و
موبارزه‌یه‌ك كه گرتبوویه دڵ
ساردی بکەنەوە و ده‌ستی پێ له
ته‌بلیغی بیروباوه‌ری سوسیالیستی
هه‌لبگرن ، سه‌رئه‌نجام دوای
ئه‌وه‌ی كه نه‌یانتوانی هیچی لێ
وه‌ده‌ست بێنن ئازادیان كرد.
هاورێ ئه‌حمه‌دی
رازیانی ناسراو به ئه‌حمه‌د
تیانه دوای ئازاد بوونی له
زیندان ، سالی 59 به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. له ماوه‌ی ژیانی
پێشمه‌رگانه‌یدا به عه‌لاقه و
شووروشه‌وقه‌وه ئه‌ركە پێ
سپێردراوه‌كانی به‌ریوه ده‌برد و
هه‌موو توانای خوی بو بردنه‌سه‌ری
راده‌ی وشیاری سیاسی خۆی و هاوری
یانی ده‌خسته گه‌ر.
هاورێ ئه‌حمه‌د
پاش تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌ك له
پێشمه‌رگایه‌تی یه‌كه‌ی له گه‌ل
ژماره‌یه‌ك له هاورێیانی بو
مه‌ئموورییه‌تێكی ته‌شكیلاتی
چوونه ناوچه‌ی بۆكان. به‌ڵام
به‌داخه‌وه پاش ماوه‌یه‌كی كورت
مانه‌وه له‌و ناوچه‌یه رۆژی 26ی
خه‌زه‌لوه‌ری ساڵی 1360 به هۆی
ده‌رچوونی گولله له چه‌كه‌كه‌ی
خۆی له یه‌كێك له ئاوایی
یه‌كانی ناوچه‌ی بۆكان گیانی لە
پێناو ئازادی وسوسیالیسم دا به‌خت
كرد و دڵی هه‌موو هاورێیانی
ته‌زاندو خه‌مێكی قورس و گرانی
خسته دڵی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه له نزیكه‌وه ده‌یانناسی.
یادی هاورێ
ئه‌حمه‌دی رازیانی ناسراو به
ئه‌حمه‌د تیانه به‌ریزه و ریگای
هه‌تاوه‌دی هێنانی ئاواته
به‌رزه‌كانی، درێژە پێ دەدەین.
|