بەرێز بێت یادی پێشمەرگەی
شۆرشگێری کۆمەڵە هاوری عه‌لی
ئه‌كبه‌ری جه‌بیب په‌نا
كاك عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵی 1340
له خانه‌واده‌یه‌كی ده‌سكورتی
شاری مهاباد هاته دنیاوه. له
سه‌ره‌تای مندالیدا دایكی له
ده‌س داوە . ده‌ورانی سه‌ره‌تایی
و 2سال ناوه‌ندی له شاری مهاباد
خویندووە و پاشان چووتە كانوونی
كارئامووزی مهاباد و ده‌ستی
داوەتە كاری میكانیكی.
ژیانی فەقێرانەی بنەماڵەکەیان
ودیتنی چەوسانەوەی لەرادەبەدەری
کرێکاران وزەحمەتکێشان
وبێبەشبونیان لە ژیانێکی شیاوی
ئینسان ، هەڵاواردن و بێعەداڵەتی
کۆمەڵایەتی بوونە هۆی ئەوەی هەر
لەسەرەتای لاوییەوە بێر لە خەبات
لە دژی نیزامی چەوسێنەری
سەرمایەداری بکاتەوە هەربۆیە
کاتیک چووە کانونی کار ئاموزی لە
خەباتی خوێندکارانی ئەو ناوەندە
چالاکانە بەشداری کرد ، لە گەڵ
دەسپێکردنی خۆپێشاندان ونارزایەتی
لە دژی رژیمی دیکتاتوری شا ،
چالاکانە لە متێنگ
ونارزایەتییەکانی ئەو سەردەمە
بەشداری کرد و وەک زوربەی لاوانی
تێکۆشەری ئەو سەردەمە لەباری
سیاسییەوە گەشەی کرد و دەرس
وئەزمونی زوری لەمەیدانی خەباتدا
بەدەس هێنا و خۆی بۆ درێژەدانی
خەبات ئامادە دەکرد . روخانی
رژیمی شا و بەدەستەوە گرتنی
دەسەڵات لە لایەن کۆماری
ئێسلامییەوە بۆ كاك عه‌لیش وەک
زۆربەی تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە
ئەو پرسیارە هاتە گۆر ، کە ئایا
ئەو رژیمە داخوازییەکانی ئەو
راپەرێنە مەزنە جێ بەجێ دەکات
وخەڵکی راپەریو بە مافەکانی خۆیان
دەگەن ، زۆری نەخایاند کە بۆ
هاورێ عەلی دەرکەوت کە رژیمی
کۆماری ئیسلامی نە تەنیا
داخوازییەکانی راپەرێن جێ بەجێ
ناکات بەڵکۆ هێرشی بۆ سەندنەوەی
دەسکەوتەکانی راپەرێن دەس
پێکردووە ، هەر بۆیە هاورێ عەلی
لێبراوانە درێژەی بەخەبات
وتێکۆشانی خۆی دەدات وهەڵسورانی
شۆرشگێرانەی بە کۆمەڵەوە گرێدەدا
.
هاورێ عەلی ئه‌كبه‌ر لە ده‌وری
یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌ی خەڵکی کوردستان لە
شار دەمێنیتەوە و له گه‌ل
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه هاوكاری
نزیكی هه‌بووە ، له ده‌وری
دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌دا بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
دەبێت . هاورێ عەلی بە
راوەستاویی، میهره‌بانی،
سه‌میمیه‌تی و ورەی بەرزی لە
مەیدانی شەری شۆرشگیرانە هه‌موو
كاتێك هانده‌ری هاوریكانی بوو.
بەداخەوە رۆژی ٦ ی مانگی گوڵانی
ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی لە شەر لە گەڵ
حیزبی دیموکرات گیانی لە پێناو
ئازادی و به‌دی هێنانی ئامانجه
به‌رزەكانی به‌خت كرد.
به‌رزو به‌رێز بێت یادی ئازیزی
|