به یادی هاورێ گیان به‌خت كردوو
كاك عه‌لی مه‌هاجری
هاورێ عه‌لی مه‌هاجری پێشمه‌رگه‌ی
شورشگێر و فیداكاری كۆمه‌ڵه ساڵی
1332 له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له شاری مه‌هاباد
له دایك بووە ، خوێندنی
سه‌ره‌تایی له شاری مه‌هاباد
ته‌واو كرد و له به‌ر خراپی وزعی
ماڵی بنەماڵەکەیان نه‌یتوانیوه
درێژه به خوێندن بدات. دوای
چه‌ند سال هاورێ عه‌لی شوغڵی
راننده‌گی هه‌لبژاردو له یه‌كێك
له ئیداره‌كان دامه‌زرا.
له ئاخرین ساله‌كانی
ده‌سه‌لاتدراه‌تی رژیمی شادا،
هاورێ عه‌لی هه‌ڵسووراوانه بۆ
روخانی ئه‌و رژیمه هه‌ولی ده‌دا
وچەند جار له لایه‌ن مه‌ئمورانی
رژیمه‌وه ده‌ستگیر و زیندانی
كرا.
پاش روخانی رژێمی دێکتاتوری شا
وبەدەستەوە گرتنی دەسەڵات له
لایەن کۆماری ئێسلامێیەوە بە
زوویی ناوەروکی کۆنەپەرەستانە
ودژی ئێنسانی ئەو رژێمەی ناسی
وبوو بە یەکێک لە رێبوارانی خەبات
لە دژی نێزامی سەرکوتکەری کۆماری
ئێسلامی ، هەڵسورانی هاورێ عەلی
لەو دەورەدا بۆ پاراستنی
دەستکەوتەکانی راپەرێنی بەرێنی
کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بۆ ژیانێکی
ئازاد وبەرابەر بەبێ پێوەندی
لەگەڵ رێکخراوێکی شۆرشگێر کە
پاریزەری ماف وبەرژەوەندێیەکانی
کۆمەڵانی کرێکار وزەحمەتکێش بێت ،
نەدەچووە پێش ، هەر بۆیە خەبات
وتێکۆشانی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا
وشێلگێرانە خەبات وهەڵسوورانی خۆی
درێژە پێدا ،
له ده‌وره‌ی دووهه‌می
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی
كوردوستاندا به رێزی
پێشمه‌رگه‌کانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو وچەکی دیفاع لە
قازانج وبەرژەوەندێیەکانی
کرێکاران وزەحمەتكێشانی بەدەستەوە
گرت . دوای ماوه‌یه‌ك له گه‌ڵ
به‌شێك له هاورێیانی بۆ
مەئمورێیەتێکی تەشکێلاتی رەوانەی
ناوچه‌ی سۆما و برادوست کرا و بۆ
ماوه‌ی 6 مانگ له‌وێ ئه‌ركی
شۆرشگێرانه‌ی خۆی به‌رێوه برد.
هاورێی شۆرشگیر و پێشمەرگەی
فیداكاری كۆمه‌ڵه كاك عه‌لی
مه‌هاجری له رۆژی یه‌كه‌می
پێشمه‌رگایه‌تی یه‌وه تا ئه‌و
رۆژه‌ی كه گیانی به‌خت كرد،
لێبراوانه ئه‌ركه
پێسپێردراوه‌كانی ته‌شكیلاتی
ئه‌نجام ده‌دان و له زۆربه‌ی
شه‌ره‌كانی ئه‌و دەورەدا به‌شداری
كرد و له هیچ دلسوزیه‌ك درێغی
نه‌ده‌كرد. وشیاری سیاسی خٶی
دەبردە سەر وبێوچان لەنێو
هاوچێنەکانی تەبلێغی دەکرد ورێگەی
رزگاری نێشان دەدان . پێوەندێیەکی
نزێک ورفێقانەی لە گەڵ
زەحمەتكێشانی شوێنی هەڵسورانی پێک
هێنابوو .
كاك عه‌لی ئیمانێكی پته‌وی به
خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی كۆمه‌ڵه
هه‌بوو وه له خه‌بات له دژی
كونه‌په‌رستان و هێزه‌كانی رژیمی
كونه‌په‌رستی ج.ا دا لێهاتوویی و
جه‌ساره‌تێكی زۆری له‌خۆ نیشاندا.
به داخه‌وه ئه‌م هاورێ
شورشگێره رێکەوتی ٢٣ رەشەمەی
ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی له شه‌ر له
گه‌ل هێزه‌كانی ج.ا له كێوی
قلیانتاغ له سه‌ر جاده‌ی
مه‌هاباد میاندواو گیانی لە پێناو
ئارمانی بەرزی سوسیالێسم به‌خت
كرد.
یادی قاره‌مانەتی و فیداكاری
یه‌كانی له بیر هاورێیان و
زه‌حمه‌تكێشان ناچیته‌وه.
یادی به‌رزو به‌رێز بێت.
|