به‌ریز
بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی دلیر و
فیداكاری كومه‌ڵه
كاك ئه‌مین
ده‌ره‌وه‌زانی
هاوری ئه‌مین له بنەماڵەیەکی
ده‌سته‌نگ چاوی به دونیا
هەڵهێناوە . هه‌ر له
مندالییه‌وه باوکی له ده‌س داوە
ولەگەڵ ژیانێکی سەخت ودوژوار
بەرەوروو بووە .
ئه‌ویش وه‌كو باقی
زه‌حمه‌تكێشانی دیهاتی كوردوستان
له سه‌ره‌تایی ترین مافە
كۆمەڵایه‌تیەکان و ئێمكانی
خوێندن بی به‌ش بوو. ژێانی سەخت
ودوژواری خۆی و هاوچێنەکانی ،
بێعەداڵەتی کۆمەڵایەتی وچەسانەوەی
لە رادە بەدەری زەحمەتكێشانی
ئاواێیەکەیان ، بێنێنی
وه‌حشیگه‌رییه‌كانی رژیم و
به‌كریگیراوانی له به‌رانبه‌ر
داخوازێیە رەواکانی کۆمەڵانی
خەڵکی کوردستان ، ناسێنی
جه‌وهه‌ری كونه‌په‌رستانه و
سه‌ركوتگەرانه‌ی رژیم و
حه‌قانییه‌تی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی
بووە هۆی ئەوەی ڕێگای خەبات
وتێکۆشان بۆ کوتایی هێنان بەو
وەزعە ناعادڵانە ودامەزراندنی
کۆمەڵگایەکی دوور لە ستەم
وچەوسانەوە بگرێتە بەر ، ئەو
راستێیانە هاندەری بوون بۆ ئەوەی
روو بکاتە مەیدانی خەبات وتێکۆشان
، هەر بۆیە بە ریزی پێشمەرگەکانی
کۆمەڵە پەیوەست بوو وچەکی دیفاع
لە ماف و بەژەوەندی کرێکاران
وچەوساوەکانی بە دەستەوە گرت .
سه‌داقه‌ت و ئازایه‌تی و فیداكاری
كاك ئه‌مین بووه هۆی ئه‌وه كه
له زوبه‌ی مه‌ئموورییه‌ته‌كان و
شه‌ری شورشگیرانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ناوچه‌ی مەرێوان به‌شداری بكات.
كاك ئه‌مین له شه‌ری
سه‌ركه‌وتووانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی
كومه‌ڵه له مه‌ریوان ده‌وری
به‌ر چاوی گیرا. له عه‌مه‌لیاتی
گرتنی پایگای نگل به‌و په‌ری
له‌خو بوردوویی و ماندوویی
نه‌ناسی یه‌وه ئه‌ركی پێ
ئه‌سپیردراوی خۆی له ته‌واوی
مه‌رحه‌له‌كانی عه‌مه‌لیاتدا
ئه‌نجام دا.
بە داخەوە روژی 17ی سەرماوەزی
ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی لە جەرەیانی
شەری قارەمانانەی پێشمەرگەکانی
کۆمەڵە لە دژی پەلاماری هێزە
سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئێسلامی
له ئاوایی وشكه‌ڵان و جاده‌ی
مه‌ریوان سه‌قز پاش خوڵقاندی
چەندێن شان‌و لە ئازایەتی
ولەخۆبوردووێی ، لە ئاخرێن
ساتەکانی ئەو شەرەدا کەوتە بەر
گۆللەی بەکرێگێراوانی کۆماری
ئێسلامی وگیانی لەپێناو
بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانی
فێدا کرد وبە کاروانی
گیانبەختکردووانی رێگای ئازادی
وسوسیالێسم و رزگاری ئێنسان لە
دەست ستەم وچەوسانەوە بەخت کرد.
.
له گه‌ڵ درێژه‌دانی رێگاكه‌ی رێز
له یادی ئازیز و خوشه‌ویستی
ده‌گرین.
|