|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی ئازیزی
هاۆرێ گیانبه‌خت كردوو،
كاك ئه‌مجه‌دی مۆسته‌فا سۆلتانی
هاۆرێ ئه‌مجه‌دی
مۆسته‌فا سۆلتانی ساڵی 1339 ی
هه‌تاوی له ئاوایی ئالمانه‌ی
مه‌ریوان چاۆی به ژێن پشكوت.
خۆێندنی سه‌ره‌تایی تا كه‌لاسی
پێنجه‌م له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان
ته‌واو كرد و پاشان رۆیشته شاری
سنه و ده‌وره‌ی خۆێندنی
راهنومائی له شاری سنه ته‌واو
كرد و دواجار هه‌ر له‌و شاره
چووه هونه‌رستانی سه‌نعه‌تی و
خۆێندنی له رشته‌ی به‌رق دا
درێژه پێدا. هه‌ر له‌و ده‌ورانه
دا بوو كه له گه‌ل سه‌ره‌تاكانی
بیری ماركسیستی و رێبازی
سوسیالیسمی زانستی ئاشنا بوو و
بوو بە تێكوشه‌رێكی سیاسی دژ به
رژیمی شا له ئێران. دسگیری و
چوونه زیندانی برای رێ نیشانده
و تێکۆشه‌ری، كاك فوئاد مۆسته‌فا
سۆلتانی ، عه‌زمی ئه‌مجه‌دی
ئازیزی بۆ خه‌بات له دژی نیزامی
چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری و
رژیمی په‌هلەوی پته‌وتر كرد و
پیوه‌ندیه‌كانی خۆی له گه‌ل
رۆناكبیرانی شورشگێر په‌ره پێدا.
هاورێ ئه‌مجه‌د
دوای ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی
هونه‌رستان له شاری سنه بۆ
ته‌كمیل كردنی خۆیندنه‌كه‌ی چووه
ئه‌نستیتوی تیكنولوژی له شاری
ورمێ و له‌وێ له گه‌ل درێژه دان
به خۆیندن له مه‌یدانێكی تر دا
ده‌ستی دایه تێكۆشانی سیاسی،
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دایه كه
خه‌باتی دژ به رژیمی شا
په‌رده‌ستێنی و سه‌رتاسه‌ری ئێران
داده‌گرێ و هاورێ ئه‌مجه‌د
تێكۆشه‌رێكی ماندوویی نه‌ناسی
ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌یه.
ئه‌و جار ئه‌وه ته‌نیا شاری ورمێ
و شوێنی خۆیندن نیه كه بۆته
مه‌یدانی هه‌ڵسووران ئه‌و
ئازیزه. ورمێ، سنه و مه‌ریوان
له هه‌ر شوێنێك كه پیویست
بوایه به خێرایی ئاماده بوو.
له پێك هێنانی یه‌كیتی جوتیارانی
مه‌ریوان یاریده‌رێكی به
شووروشه‌وقی كاك فوئادی خوشه‌ویست
بوو. به بونه‌ی پێوه‌ندی و
ئیمكاناتێك كه بووی ، شاری
مه‌ریوان بوو به مه‌یدانی ئه‌سلی
تێكۆشانی ئه‌و له‌م ده‌وره‌یه‌دا.
به هاتنه سه‌ر
كاری رژیمی ئیسلامی شاری مه‌ریوان
ده‌بێته كۆانووی خه‌بات و
موقاوه‌مه‌ت به‌رانبه‌ر به
سه‌ركوت گه‌ران و كۆنه‌په‌ره‌ستان
و كاك ئه‌مجه‌د هه‌میشه له ریزی
پێشه‌وه‌ی ئه‌و خه‌بات و
موقاوه‌مه‌ته‌دا ده‌بێنێنه‌وه.
كۆچی مێژویی
خه‌ڵكی مه‌ریوان بۆ چوونه
ده‌ره‌وه‌ی سپای پاسداران یه‌كێك
له مه‌یدانه‌كانی كار و چالاكی
ئه‌م ئازیزه بوو. له جه‌ریانی
ئه‌م كۆچه‌دا كاك ئه‌مجه‌د له
گه‌ل هاوریی گیانبه‌خت كردوو
جه‌لال نه‌سیمی كۆمیته‌ی
ته‌داروكاتی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته
گه‌وره جه‌ماوه‌ریان به‌رێوه
ده‌برد.
دوای فه‌رمانی
جیهادی خۆمێنی له دژی خه‌ڵكی
كوردوستان هاورێ ئه‌مجه‌د چه‌كی
پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵگرت. له‌م
ده‌ورانه دا بوو که دوو برای
ئازیز و كۆلنه‌ده‌ری كاك حۆسین و
كاك ئه‌مین به فه‌رمانی خه‌لخالی
جه‌لاد له مه‌ریوان تیره‌باران
ده‌كرێن و حه‌تویه‌ك دواتر
رابه‌ری هیژا و نه‌سره‌وتووی
كۆمه‌ڵه كاك فوئادی برای گیانی
به‌خت ده‌كات.
دوای ئه‌م روداوه
دلته‌زێنه یه‌ك له دوای
یه‌كانه كاك ئه‌مجه‌د له سه‌ر
بریاری كۆمه‌ڵه ده‌چێ بۆ شاری
ورمێ و له‌وێ وه‌كوو شورشگێریكی
پێشه‌یی درێژه به تێكۆشانی خۆی
ده‌دات.
له رۆژی 7ی
جۆزه‌ردانی ساڵی 1360 ی هه‌تاوی
له گه‌ڵ 2 كه‌سی دیكه له
هاۆرێانی له شاری ته‌ورێز
ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لاماری
مه‌ئمورینی ئه‌منیه‌تی رژیمی
ئیسلامی و ده‌ستگیر ده‌كرێن. دوای
یه‌ك مانگ ته‌حه‌مولی سه‌خترین
ئه‌شكه‌نجه و ئازار، به بێ
ئه‌وه‌ی كه لێوی رازداری
بكاته‌وه و له بێدادگای رژیمی
كۆنه‌په‌ره‌ست دا هیچی شتێكی له
سه‌ر ساغ بێته‌وه، ته‌نیا به
تاوانی ئه‌وه‌ی كه براێ كاك
فوئادی مۆسته‌فا سۆلتانی و
ئه‌ندامی وه‌ها بنه‌ماله‌یه‌كی
سه‌ربه‌رزی كوردوستانه، هاورێ
له گه‌ل برایه‌كی سه‌ر به‌رزو
خوشه‌ویستی دیكه‌ی كاك ماجدی
موسته‌فا سۆلتانی بەدەستی
جنایەتکارانی کۆماری ئیسلامی
تیرباران کران ودڵی پڕ لە ئاواتی
بۆ گه‌ێشتن به ئازادی و یه‌كسانی
و به‌خته‌وه‌ری ئینسانی چه‌وساوه
و سته‌م لێكراو له لێدان كه‌وت.
بویری و خوراگریان، نه‌سره‌وتن و
كۆلنه‌دانیان، ئاواته شیرین و
ئینسانیه‌كانیان چرای رێگامانن،
یادیان به‌خیر.
|