به یادی هاورێ ئه‌سعه‌دی
ئه‌تڵه‌سی
پێشمەرگەی فیداکاری
کۆمەڵە
هاورێ ئه‌سعه‌دی ئه‌تڵه‌سی ساڵی
1338 له شاری سنه چاوی به ژین
پشكووت. خوێندنی تا ده‌وره‌ی
راهنمایی هه‌ر له‌م شاره درێژه
دا. كاك ئه‌سعه‌د وێرای ده‌رس
خوێندن لە كاتی پشوی هاوێندا له
شیركه‌ته‌كان کرێكاری ده‌كرد.
هاورێ ئه‌سعه‌د له خه‌باتی
سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی ئێران له دژی
رژیمی جنایه‌تكاری شا ده‌وری به‌ر
چاوی هه‌بوو وشێلگێرانە لە
خۆپێشاندان و کۆبونەوەکانی ئەو
سەردەمە بەشداری دەکرد . دوای
راپەرین و هێرشی وه‌حشیانه‌ی
رژیمی تازه به ده‌سه‌لات
گه‌یشتوو بو سه‌ر خه‌ڵكی شاری
سنه له نه‌وروزی ساڵی ١٣٦٥٨ دا
شان به شانی خه‌باتكارانی دیكه
ده‌ستی دایه مقاومه‌ت. دوای تێك
شكاندنی هێرشی یه‌كه‌می رژیم بو
سه‌ر كوردستان و گەرانەوەی هێزی
پێشمه‌رگه بۆ شارەکانی کوردوستان
، كاك ئه‌سعه‌د بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو و له واحدی ته‌حقیق دا
درێژه‌ی به هه‌لسوورانی
خه‌باتكارانه‌ی دا و له ده‌وری
دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌دا شان به شانی
شورشگێران، له گوروهی فریا
كه‌وتن دا له گه‌ل جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی فیداكار ده‌ستی دایه
مقاومه‌ت. كاك ئه‌سعه‌د له
جه‌ریانی هێرشی وه‌حشیانه‌ی رژیم
بو سه‌ر شاری سنه خوشكه كه‌ی
به گولله‌ی جنایه‌تكارانی رژیم
گیانی به‌خت كرد. دوای هاتنه
ده‌ری پێشمه‌رگه له شار چوو بو
ناوچه‌كانی مهاباد و سه‌رده‌شت و
له‌وێ درێژه‌ی به رێگای پر له
شانازی خۆی دا و دوای ماوه‌یه‌ك
دیسان گه‌رایه‌وه بو ناوچه‌ی
سنه و درێژه‌ی به هه‌لسوورانی
دا. سه‌رئه‌نجام له شه‌رێكی
قاره‌مانانه‌دا له‌رێكه‌وتی 5
گوڵانی 60 له ئاوایی ئا‌ویهه‌نگ
له گه‌ل دوو هاوریی دیکەی گیانی
لە پێناو ئازادی وسوسیالیسم دا
به‌خت كرد.
یادی ئازیزی بۆ هەمیشە لە دڵماندا
زیندووە
|