یادی شورشگیری ماندوویی نه‌ناس
هاورێ بیژه‌نی
به‌هرامی به‌ریزه
هاورێ بیژه‌ن له شاری سنه چاوی به ژێن
پشکوت و تا ساڵی دووهه‌می راهنمایی درێژه‌ی
به خویندن دا. هاورێ بیژه‌نیش وه‌ك به‌شیكی
زۆر له خویندكاران به هۆی فشاری به‌ریچوونی
خانه‌واده‌کەیان، ناچار بوو له ده‌ورانی
ده‌رس خویندن دا كار بكا .
هاروێ بیژه‌نی به‌هرامی پیش راپه‌رین و
سه‌ده‌می راپه‌رین دا شان به شان خه‌ڵك
به‌شداری خه‌بات و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی كرد و
وه‌ك لاوێكی شورشگیر و به توانا تێدا ده‌وری
نواند. كاك بیژه‌ن له رێپوانی مێژوویی خه‌ڵكی
شورشگیری شاری سنه به‌ره‌و مه‌ریوان به
مه‌به‌ستی پێشتیوانی له‌و خه‌ڵكه پێك هاتبوو،
به‌شداری كرد. له ده‌وره‌ی یه‌كه‌می
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانەی کوردوستان، هاوشان
له گه‌ڵ چه‌ند هاوریەکی دیكه‌ی هه‌سته‌یه‌كی
نه‌هینی یان پێك هێنا كه ده‌وری زۆر تایبه‌تی
گێراو چه‌ندین چالاكیان له خۆی نواند.
دوای موقاومه‌تی قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵك و
پێشمه‌رگه له نێو شاری سنه، له شار هاته
ده‌ر، دوای ماوه‌یه‌ك بو درێژه‌دان به
هه‌لسوورانی سیاسی ، گەرایەوە شاری سنە و به
شێوه‌ی نه‌هینی خه‌باتی خۆی درێژه پێدا.
به‌كریگیراوانی رژیم كاك بیژه‌نیان ناسییه‌وه
و ده‌ستگیریان كرد‌و بۆ ماوه‌ی چوار مانگ
خستیانه ژێر وه‌حشیانه‌ترین شكه‌نجه له سیا
چاله‌كانیاندا. له ماوه‌ی زیندان دا
سه‌ره‌رای ئه‌وه كه هاروێ بیژه‌ن له
نه‌خوشی یه‌ك زۆر سه‌خت ره‌نجی ده‌برد،
وه‌سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو
شكه‌نجه‌یه‌كیان له سه‌ر تاقی ده‌ركرده‌وه
بو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆی به كومه‌له‌یان بۆ
ئاشكرا بكا، به‌ڵام هاورێ بیژه‌ن وه‌ك دیواری
پولایین له به‌رانبه‌ریاندا راوه‌ستاو لێوی
نه‌هێنی پاریزی نه‌كرده‌وه و هه‌موو خەون و
خه‌یالیكی لێ پووچه‌ل كردنه‌وه.
هاورێ بیژه‌ن له ماوه‌ی چوار مانگ خوراگری
سه‌رسه‌ختانه دا نیشانی دا كه به‌راستی
وه‌فادارە به ئامانج و ریبازه‌كه‌ی و حازر
نیه لێ پاشگه‌ز بێته‌وه و ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت
گیانیشی لێ بستێنن.
جه‌لادانی رژیمی ئیسلامی، هه‌ر وه‌ك هه‌میشه
كاتێك زانییان ئه‌و زاره پر له ڕازه‌یان بو
ناكرێته‌وه، رێكه‌وتی 30/9/60 له‌و په‌ری
وه‌حشیگه‌ری و جنایه‌تكاری دا خستیانه به‌ر
جووخه‌ی ئیعدام و گیان و ژیانی شورشگیر یكی
هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه‌یان كۆتایی پێ هیناو
لاپه‌ره‌یه‌كی تریان به په‌روه‌نده‌ی ره‌ش و
پر له وه‌حشیگه‌ری خۆیان زیاد كرد.
یادی هاورێ بیژه‌نی به‌هرامی شورشگیری
هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه و سیمای خۆسەوێست
وخوراگری زیندان، بو هه‌تا هه‌تایە له
دلماندا زیندوو و ده‌مێنێته‌وه و رێگای تا
گه‌یشتن به كۆمه‌ڵه‌گایه‌كی پر له
به‌خته‌وه‌ری درێژه‌ی هه‌یه.
|