|
به یادی پێشمه‌رگه‌ی شورشگێری
كۆمه‌ڵه و رێبواری رێگای رزگاری،
هاورێ عێزه‌تی روسته‌می
هاورێ عێزەت ساڵی 1338 له ئاوایی
ئه‌وێهه‌نگ ی ناوچه‌ی سنه، له
بنه‌ماله‌یه‌كی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش دا له دایك بووە .
كاك عێزه‌تیش وه‌ك زۆر رۆله‌ی
كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی تر، له
سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنیه‌وه له
گه‌ل كار و زه‌حمه‌ت و ئاره‌ق
رشتن ئاشنا بوو. كاك عێزه‌ت به
هۆی ده‌سته‌نگی خانه‌واده‌كه‌ی
ته‌نیا توانی 5 كه‌لاسی
سه‌ره‌تایی ده‌رس بخوێنی. له
كومه‌ڵگای پێچه‌وانه و دژی
ئینسانی سه‌رمایه‌داری دا منداڵی
خانه‌واده‌ی زه‌حمه‌تكێش ئه‌گه‌ر
نه‌یتوانی له نیعمه‌تی ده‌رس
خوێندن به‌هره‌مه‌ند بێ، یه‌كه‌م
شت كه له گه‌ڵی ئاشنا ده‌بێ ،
كار و زه‌حمه‌ت و سه‌رئه‌نجام
ئه‌م شار و ئه‌م شاركردنه به
دوای كار و په‌یدا كردنی پاروه
نانێك. هاورێ عێزه‌تیش هه‌ر له
سه‌ره‌تای تازه‌لاوییه‌وه رووی
كرده شاره جوراوجوره‌كان و له
شیركه‌ته ساختمانی یه‌كان له‌شی
ناسكی خسته ژێر كار.
هاورێ عێزه‌ت ساڵی 58 بانگ كرا بو
سه‌ربازی به‌ڵام كاتێك هه‌والی
خومپاره‌باران كردنی شاری سنه‌ی
له لایه‌ن هیزی داگیركه‌ری
ج.ایه‌وه بیست پادگانی به‌جێ
هێشت و گه‌رایه‌وه كوردستان.
هاورێ عێزه‌ت كومه‌له‌ی به باشی
ده‌ناسی و رزگاری خۆی و
هاوچاره‌نووسانی له به‌رنامه‌و
رێبازی كۆمه‌ڵه‌دا به دێ ده‌كرد
، هه‌ر بویه دوای ده‌وری
ئه‌وه‌ڵی بزووتنه‌وه‌ی موقاومت
به ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو.
كاك عێزه‌ت پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و
شورشگێری كۆمه‌ڵه له جه‌ریانی
چه‌ك كردنی سپای به‌كریگیراوی
رزگاری و هه‌روه‌ها شه‌ره‌كانی
هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
له ناوچه‌ی مه‌ریوان له دژی
به‌كریگیراوانی ج.ا
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد و
وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان ده‌وری به‌ر چاوی
گێرا.
به‌داخه‌وه هاورێ عێزه‌ت رۆژی 5ی
مانگی گۆلانی ساڵی 1360 له
شه‌رێكی حه‌ماسی و قاره‌مانانه‌دا
دژی هێزه‌كانی ج.ا و له كاتێك دا
بو نه‌جاتی گیانی هاورێیانی له
گه‌ماروی به‌كرێگیراوان ، گیانی
خۆی خستبوه سه‌رده‌ستی و
په‌ڵاماری ده‌برده سه‌ر
سه‌نگه‌ركانی به‌كرێگیراوان،
كه‌وته به‌ر گۆله ی
بەکرێگێراوانی کۆماری ئیسلامی و
گیانی له پێناو ئامانجی به‌رزی
دا به‌خت كرد.
یادی ئازیزی بە دریژەدانی رێگای
پڕ لە شانازی بەرز رادەگرێن
|