به‌روز و به‌رێزه یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی، هاروێ
فه‌خره‌دین ره‌حمه‌تی،
پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و جه‌سووری
كۆمه‌ڵه
هاروێ فه‌خره‌دین كه له
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵدا به فه‌خره
نه‌وه‌ره ده‌ناسرێته‌وه، ساڵی
١٣٣٤ی هه‌تاوی له ئاوایی
نه‌وه‌ره‌ی ناوچه‌ی سنه چاوی به
ژین هه‌ڵێنا.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تایی له
ئاواییه‌ی خۆیان به‌ئه‌نجام
گه‌یاند و پاشان ره‌وانه‌ی شاری
سنه بوو و له‌وێ تا ساڵی سێهه‌می
ده‌بیرستان درێژه‌ی به خوێندن
دا.
هه‌لومه‌رجی ژیان ئه‌وی به‌ره و
بازاری كار و چه‌وسانه‌وه راكێشا
و پیشه‌ی راننه‌نده‌گی هه‌ڵبژارد.
له ده‌ورانی راپه‌رینی ساڵی ٥٧دا
هاته ناو كۆری خه‌باتی
سیاسییه‌وه و وه‌ك زۆربه‌ی
لاوه‌كان له ئیعترازات و
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م ده‌وانه‌دا
به‌شداری كرد.
پاش هاتنه سه‌ركاری رژیمی
ئیسلامی و له جه‌و و فه‌زایه‌كی
شۆرشگێرانه كه له به‌رانبه‌ر
زوڵم و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ئه‌م
رژیمه هاتبووه ئاراوه سه‌رنجی
به‌ره و لای كۆمه‌ڵه راكێشرا و
به هۆی په‌یوه‌ندیه‌ك كه
له‌گه‌ڵ هاروێ گیانبه‌خت كردوو
ئه‌یوبی نه‌به‌ویه هه‌یبوو، رۆژ
به دواێ رۆژ، زیاتر له سیاسه‌ت
و ئامانجی كۆمه‌ڵه نزیكتر
ده‌بووه‌وه هێز و توانا و وره‌ی
به‌رز و باوه‌ر به رزگاری
چه‌وساوه‌كان هه‌تا دهات له كاری
سیاسی و شۆرشگێرانه‌ی ئه‌م
ئازیزه ره‌نگی ئه‌دایه‌وه.
كاتی رێپێوانی مێژوویی خه‌ڵكی
شاری سنه به‌ره‌و مه‌ریوان، له
به‌شی نیزامی پارێزگاری ئه‌م
رێپێوانه به‌شداری كرد، كاتی
هێرشی رژیم بۆ سه‌ر شاری سنه و
له جه‌ریانی خۆراگری خه‌ڵك له
به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه‌دا، له
سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌م
موقاومه‌ته‌دا حوزوری به‌رچاو
كاریگه‌ری هه‌بوو.
له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه له شاری سنه،
ماندوویی نه‌ناسانه له به‌شی
ته‌داروكاتدا دڵسۆزانه كاری
ده‌كرد و دواجاریش په‌یوه‌ندی خۆی
له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی راگرت و
له ئاسانكاری بۆ به‌رێوه چوونی
عه‌مه‌لیاتی پێشمه‌رگانه‌دا
ده‌وری ده‌نواند.
پاییزی ساڵی ١٣٦٠ كه بۆ
سه‌ردانێك ده‌چێته‌وه
ئاواییه‌كه‌ی خۆیان تا دیدارێك
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ژیانی و
منداڵه‌كانی تازه بكاته‌وه،
هێزه‌كانی رژیم ئاگاداری حوزووری
ده‌بن و پیلانێك بۆ ده‌ستگیر
كردنی داده‌رێژن و نه ته‌نیا
ماڵه‌كه‌یان به‌ڵكوو چوار ده‌وری
ئاوایی به هێزه‌كانی خۆیان
موحاسره ده‌كه‌ن.
پیلانه‌كه‌یان به ناردنی ٢كه‌س
به چه‌ك و ره‌خته‌وه بۆ به‌ر
ماڵی هاورێ فه‌خره ده‌ست
پێده‌كات كه خۆیان به
پێشمه‌رگه ده‌ناسێنن و داوا
ده‌كه‌ن كه كاك فه‌خره
له‌گه‌ڵیان بروات، ئه‌م ٢ كه‌سه
له لایه‌ن هاروێ فه‌خره‌وه
شناسایی ده‌بن و ده‌ست به‌جێ
ده‌كه‌ونه به‌ر ئاگری چه‌كه‌كه‌ی
و پاشان سیلاح و مۆهێماته‌كه‌یان
ده‌باته ژووره‌وه و ئاماده‌ی
راوه‌ستان و خۆراگری له
به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی رژیم
ده‌بێت.
ئه‌م خۆشه‌ویسته هه‌ر كه
ده‌زانێ ماڵه‌كه‌یان موخاسره
كراوه هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له
ماڵ ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و
به‌رنگاری هێزه‌كانی رژیم ده‌بێت
كه به ژماره‌یه‌كی زۆر و پر
چه‌ك بۆ ده‌ستگیری ئه‌و هاتبوون.
چه‌كداره‌كانی سوپای رژیم به
سیلاحی سوك و نیوه قورس و
ته‌نانه‌ت به خۆمپاره هێرش
ده‌به‌نه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی. هاورێ
فه‌خره موقاوه‌متێكی جانانه و
تا پای گیان ده‌ست پێده‌كات. ئه‌و
موقاوه‌مه‌ته حه‌ماسیه كه
ئه‌مرۆكه بۆته داستانێكی
هه‌رگیز له بیر نه‌كراو له
میژوویی خه‌بات و موقاوه‌مه‌ت له
كوردستان بۆ ماوه‌ی پانزده
ساعه‌ت درێژه‌ی ده‌بێ. له
جه‌ریانی ئه‌م شه‌ره
نابه‌رابه‌ره‌دا ١٥ كه‌س له
هێزه‌كانی رژیم ده‌كوژرێن و
ژماره‌یه‌كیشیان لێ بریندار
ده‌بن.
له گه‌رمه‌ی ئه‌م شه‌ره‌دا
هێزه‌كانی رژیم كه هێچ جۆره
بۆنێكیان له ئینسانیه‌ت
نه‌بردووه، كاك علا برای ١٢ ساڵ
ته‌مه‌نی هاروێ فه‌خره‌یان، كه
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و
شه‌ره‌وه نه‌بووه له ماڵ
ده‌هێننه ده‌ره‌وه و پاش
ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر له
نێو ئاوایی ده‌یده‌نه به‌ر
ده‌سترێژ و ئیعدامی ده‌كه‌ن.
ساعه‌ت ١٢ی نیوه‌رۆ
به‌كرێگیراوانی رژیم به رژاندنی
گازویل و به‌نزین و ته‌قاندنی
گولله‌ی ئارپیجی ماڵه‌كه‌ی ئاگر
تێبه‌ر ده‌ده‌ن و داوای لێده‌كه‌ن
كه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، ئه‌م
داواكارییه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ
ده‌نگی دلێرانه و وره‌ی به‌رزی
ئه‌م ئازیزه كه به‌رانبه‌ر به
ئه‌وانه دروشمی بژی كۆمه‌ڵه سه‌ر
ئه‌دا و ده‌یگوت هه‌تا ئاخرین
فیشه‌كێك كه پێم مابێت
به‌رانبه‌رتان شه‌ر ده‌كه‌م
به‌ره‌ورووبوو.
هه‌واڵی ئه‌م حه‌ماسه و
موقاومه‌تی كاك فه‌خره
راده‌گه‌یه‌نێت كه له ئاوایی
نه‌وه‌ره له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر
له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
ده‌رگیر بوه.
سه‌رئه‌نجام پاش ١٥سه‌عات شه‌ر و
پاش ئه‌وه‌ی شوێنی موقاومه‌تی
هاورێ فه‌خره‌ی نه‌وه‌ره به
ته‌واوه‌تی ئاگر ده‌گرێت، له
حاڵێكدا لاقێكی بریندار و به
جامانه‌كه‌ی به‌ستوویه‌تی، له
شوێنی ژیانی كه ده‌بێته
سه‌نگه‌ری تێكۆشان و خه‌باتی،
دێته ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی
هێزه‌كانی رژیم نه‌توانن
ده‌ستگیری كه‌ن به ئاخرین
فیشه‌كێك كه لای مابوو كۆتایی
به ژیانی خۆی دێنێت. به‌م جۆره
هاروێ فه‌خره گیانی به‌خت ده‌كا
و لاپه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ش له
داستانی خه‌بات و خۆراگری له
شۆرشی عادڵانه‌ی خه‌ڵكی
كوردستاندا تۆمار ده‌كرێ. ناوی
هه‌میشه به‌رزه و رێگه‌ی
به‌رده‌وام.
|