فه‌ردینی سه‌لواتی (به‌ جه‌بار)                         

 
 

کاتی گیانباخت کردن: 1360.12.25

شوینی گیان باخت کردن:     له‌ جه‌ریانی گرتنی مقه‌ره‌كانی هێزەکانی دوژمن له‌ ئاوایی دۆڵاوی كامیاران گیانی ئازیزی له‌ ریگای رزگاری چه‌وساوه‌كاندا به‌خت كرد

 

 

 

Ferdin-Selvati-1360-12-25

 

به‌ یادی پێشمه‌رگه‌ی خه‌باتكار و تێکۆشەری  كۆمه‌ڵه‌ فه‌ردینی سه‌له‌واتی ناسراو بە (جه‌بار(

  هاورێ جه‌بار ساڵی 1341 لە شاری سنه‌ چاوی بە ژین هەڵهیناوە .  خویندنی تا ساڵی 2ی راهنمایی هه‌ر له‌م شاره‌ درێژه‌ پێداوە. پاشان ده‌ستی داوەتە‌ كاری نقاشی ساختمانی.

هاورێ جه‌بار هەر وەک زوربەی لاوانی کۆردستان لەگەڵ دەسپێکردنی خۆپێشاندان ونارەزایەتی لە دژی رژیمی شا بە دەریای خرۆشانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران پەیوەست بووە ، هه‌ڵسووراوانه‌ به‌شداری له‌ گرتنی ژاندارمری و ساواكی سنه‌ له‌ رۆژه‌كانی راپه‌رینی رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ دا كردووە. دوای ده‌وره‌ی ئه‌وه‌لی بزووتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌ و گرتنه‌وەی شارەکانی کۆردستان لەلایەن هێزی پێشمەرگە وخەڵکی تێکۆشەری کوردستان ودامەزرانی بنکەکان لە شاری سنە ، درێژەی بە هەڵسورانی شۆرشگێرانەی خۆی لە بنكه‌ی ئاغازه‌مان داوە و له‌ به‌شی ئیمداد و ته‌داروكاتدا كاری كردووە . دوای ئه‌وه‌ی شاری سنه‌ له‌ به‌هاری ساڵی ١٣٥٨ دا لە لایەن هێزه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی ج.ا داگیر کرا ، به‌ هۆی هه‌ڵسوورانی به‌ده‌وام و تێكۆشه‌رانه‌ له‌ ناو شار كه‌وته‌ به‌ر ته‌عقیب و چاوه‌ دێری هێزه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی رژیم و چه‌ند جار ماڵه‌كه‌ی گه‌ران، به‌ڵام نه‌یانتوانی ده‌سگیری بکەن . هاورێ جه‌بار دوای گیان به‌ختكردنی هاورێ كه‌مالی سه‌له‌واتی برای ، پێشمه‌رگه‌ی شورشگێری كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ی كامیاران، مانگی گەلاوێژی ساڵی 60 بە ریزی پێشمه‌رگه‌کانی كۆمه‌ڵه‌ پەیوەست بوو .

بە هۆی  خوسووسیاتی شورشگێرانه‌ی ،‌ روحییه‌ی بەرز وهەڵسورانی جه‌سوورانه‌ و كارزانی لەماوەیەکی کۆرتدا بوو بەخۆشەوێستی هاورێیان وخەڵکی ئەو ناوچەی تێدا هەڵدەسورا. مه‌ئمورییه‌ته‌كانی به‌ له‌سه‌ر خۆیی و دیقه‌تیكی زوره‌وه‌ جی به‌جی ده‌كرد، هیچ كات له‌ هه‌وڵ و كوشش له‌ ریگای بردنه‌ سه‌ری وشیاری سیاسی خۆی و هاورییانی غافل نه‌ده‌بوو و له‌ ته‌بلیغی ئه‌هدافی شورشگێرانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ نێو زه‌حمه‌تكێشاندا ماندوویی نه‌ده‌ناسی. سه‌رئه‌نجام كاك جه‌بار له‌ ریكه‌وتی ٢٥ مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی له‌ شه‌ریكی قاره‌مانانه‌ و سه‌خت له‌ گه‌ل به‌كریگیراوانی رژیم و له‌ جه‌ریانی گرتنی مقه‌ره‌كانی هێزەکانی دوژمن له‌ ئاوایی دۆڵاوی كامیاران گیانی ئازیزی له‌ ریگای رزگاری چه‌وساوه‌كاندا به‌خت كرد.

یادی به‌رزو به‌رێز بێت

 

 

به یاد پیشمرگ فداکار کومه له رفیق فردین

صلواتی معروف به
(جبار)

 

رفیق فردين در سال 1341 در یک خانواده متوسط در شهر سنندج متولد شد. تحصیلاتش را تا سال دوم راهنمایی ادامه داد و پس از آن به کار نقاشی ساختمانی پرداخت.

رفیق جبار از رفقای فعال و فداکار در تسخیر ژاندارمری و ساواک در روزهای قیام بهمن سال 1358 بود. پس از دور اول جنبش مقاومت در بنکه محله آغا زمان شروع به فعالیت کرد و پس از اشغال شهر توسط نیروهای سرکوبگر جمهوری اسلامی رفیق جبار مخفیانه به مبارزه ادامه داد. در این دوره او همراه با رفقایش به یکسری فعالیتهای نظامی در شهر پرداختند.

مزدوران رژیم جمهوری اسلامی چند بار خانه وی را محاصره کردند ولی موفق به دستگیری او نگردیدند. رفیق جبار پس از جانباختن برادرش "کمال صلواتی" در مرداد ماه سال 1360 به صفوف پیشمرگان کومه له پیوست وی لحظه ای از تبلیغ اهداف انقلابی کومه له در میان زحمتکشان غافل نگشت.

متاسفانه رفیق جبار در تاریخ 25 اسفند ماه سال 1360 به هنگام تسخیر پایگاه رژیم در "دولاب" کامیاران مورد اثابت کلوله قرار گرفت و جان باخت.

يادش گرامي و راهش پر رهرو باد