|
هاوڕێ فه‌ره‌یدوونی
ئابڕوومه‌ندئازه‌ر "قاره‌مان"
ساڵی 1334 له یه‌كێك له
ئاوایییه‌كانی هه‌شتڕوودی
ئازه‌ربایجان له‌دایك بوو. هاوڕێ
فه‌ره‌یدوون هه‌ڵسووڕانی سیاسی
خۆی له ساڵی 1352 له دانشگای
ته‌ورێز ده‌ست پێكرد. هاوڕێ
فه‌ره‌یدوون یه‌كێك له رابه‌رانی
خۆشه‌ویستی خه‌باتی دانشجوویی
ئه‌وكات بوو. به دوای راپه‌ڕیندا
له‌گه‌ڵ سامانی خه‌باتگێڕی رێگای
ئازادی چینی كرێكار و سامانی
"وحدت انقلابی" درێژه‌ی به
هه‌ڵسووڕانی سیاسی خۆیدا. ساڵی 58
له لایه‌ن سامانی
ره‌زمه‌نده‌گانه‌وه بۆ به
شداریكردن له بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، نێردرایه
كوردستان و له ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا ده‌ستی به هه‌ڵسووڕان
كرد. له شه‌هریوه‌رمانگی ساڵی 60
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكیتر له
هاوڕێیانی په‌یوه‌ندیان به
ئیتحادی موبارزانی كۆمۆنیست گرت.
هاوڕێ فه‌ره‌یدوون له خوردادی
ساڵی 60 له كاتێكدا كه هه‌ڵگری
په‌یامێك بۆ هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه
بوو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ 6كه‌س له
هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه له شاری
ته‌ورێز له لایه‌ن هێزه‌كانی
جمهوری ئیسلامیه‌وه گیرا و له
25/4/60 ئێعدام كرا.
|