|
به‌رزو به‌رێز بێت
یادی هاورێ فه‌رزادی سدیقی سیمای
خۆراگری نێو
سیا چاڵه‌كانی رژیمی ئیسلامی
هاورێ فه‌رزادی سدیقی ناسراو به
فه‌رهاد په‌روه‌رده بووی كوشی
بنه‌ماله‌یه‌كی ناونجی شاری سه‌قز
بوو كه سالی 1342 له شاری تاران
له دایك بووە.
هاوری فه‌رزاد ده‌وره‌ی خویندنی
سه‌ره‌تایی هه‌تا دورانی دبیرستان
له شاری تاران ته‌واو كرد و هه‌ر
له‌و شاره چوو دانیشگا. فه‌رزاد
هه‌میشه خۆی به دووست و نزیك و
هاوسوزی خه‌ڵكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش ده‌زانی و به‌رده‌وام
پێێ خوش بوو یارمه‌تی ده‌ری
خه‌ڵكی ده‌ستكورت بێ.
پاش سه‌ركه‌وتنی شٶرشی کۆمەڵانی
خه‌ڵكی ئێران له ساڵی 1357،
هاوری فه‌زاد كه له تاران
ده‌ژیا، هاوینان ده‌رگه‌رایه‌وه
كوردوستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌م
كه‌م له گه‌ل كۆمه‌ڵه و خه‌ت و
ریبازی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو. تا
سه‌رئه‌نجام په‌یوه‌ندی بە
كۆمه‌ڵه‌وە گرت و ده‌ستی دایه
موتالعه‌و خویندنه‌وه‌ی
نووسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه و
هاوكاتیش بڵاو كردنه‌وه‌ی له
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردوستان.
هاورێ فه‌رزاد هه‌ر ده‌م له سه‌ر
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سیاسییه‌ی كه
په‌یوه‌ندی قورس و قایم له گه‌ل
ریبازی كۆمه‌ڵه بوو پێی داده‌گرت
و هەڵسۆراوانە بۆ بەرەو پێش چونی
سیاسەت و رێبازی کۆمەڵە تێدەکۆشا
.
هاوری فه‌رزادی سدیقی ناسراو به
فه‌رهاد له زۆربه‌ی رێ
پێوانه‌كانی دژی رژیمی ئیسلامی و
سه‌ركوتگه‌ری یه‌كانی له دژی
خه‌ڵكی ئێران، مه‌راسمه‌كانی رۆژی
جیهانی كرێكار و مه‌راسمه‌كانی
كۆمه‌ڵه دا چالاكانه به‌شداری
ده‌كرد و ده‌روی به‌رچاوی
ده‌گێرا.
هاورێ فه‌رزاد له ساڵی 57 وه
به شیوه‌ی راسته‌وخۆ له تاران
ده‌ستی دایه كاری ته‌شكیلاتی و
هاوكات له گه‌ڵ ده‌رس خویندنی
له دانشگا، كاری شورشگیرانه‌ی
سیاسی دریژه‌ی پێدا. سه‌رئه‌نجام
ساڵی 1360 له سه‌ر گوزارشی
به‌سیجی یه‌كی به‌كریگیراو له
لایه‌ن رژیمه‌وه دەسگیر کرا و
ره‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین ،
شكه‌نجه‌گای جه‌لادانی رژیمی
ئیسلامی كرا. زیندان مه‌یدانیكی
تری هه‌ڵسوورانی سیاسی و له
هه‌مان كاتدا مه‌یدانیكی تری
مقاومه‌تی سه‌ر به‌رزانه‌ی
كومونیستیکی په‌یگیر بوو كه
ده‌بوو لیره‌ش وه‌ك هه‌میشه قولی
هیمه‌ت هه‌ڵماڵی و لە بەرابەر
جەلادەکانی رژیم راوەستی
.ئه‌شكه‌نجه و ئازاری وەحشیانەی
پارێزەرانی سەرمایە نه‌یتوانی
زه‌رره‌یه‌ك له وره‌ی پوڵاینی
هاورێ فه‌رزاد دابه‌زێنی و سوور
بوو له سه‌ر راوه‌ستاویی و ئیمان
به بیر‌و باوه‌ری.
كاتێك جه‌لادانی رژیم نه‌یانتوانی
ته‌سلیمی خویانی بكه‌ن،
زه‌بوونانه حوكمی ئیعدامه‌كه‌یان
سادر كرد‌و رۆژی 17ی ره‌زبه‌ری
ساڵی 1360 له زیندانی ئپڤین
ئیعدامیان كرد و گیانی لە پێناو
گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی سوسیالیستی
ودور لە ستەم و چەوسانەوە بەخت
کرد .
یادی هاوری فه‌رزادی سدیقی ناسراو
به فه‌رهاد بۆ هه‌میشه له
دلماندا زیندوە
|