به یادی هاورێ فایه‌قی تارام
شورشگیری ماندوویی نه‌ناس و
هه‌لسووراوی ماندوویی نەناسی
كومه‌ڵه
هاورێ فایه‌قی تارام سالی 1340
له بنەماڵەیەکی زه‌حمه‌تكێشی
شاری مه‌ریوان چاوی بە ژێن پشکوت
.
سەرەرای فەقێری بنەمالەکەی هەر
لەو شارە چووە مەدرەسە و تا
کەلاسی چوارەمی دەبێرستان درێژەی
بە خوێندن دا .
هاوری فایه‌ق له کاتێکدا لاوێکی
تازە پێگەیشتوو بوو بە دێتنی
ژیانی بنەماڵەکەیان وهاوچێنەکانی
، دێتنی هەلاواردن وچەوسانەوەی
کرێکاران وزەحمەتکێشان وبێ
بەهرەبوونیان لە ژیانێکی شیاوی
ئێنسان وزوڵم وستەمی لەرادەبەدەری
چەوسێنەران ، بێری لە چارەسەر
وکۆتاێی هێنان بەو بێعەداڵەتیە
کردەوە ورێگەی خەبات لە گەڵ ئەو
نێزامە چەوسێنەرەی گرتە بەر ولە
خه‌باتی جووتیارانی دارسەیران
له دژی زور داری وسه‌ركوتگه‌ری
فیئوداله‌كان و به‌كرێگێراوانی
رژیمی شا به‌شداری كرد و
هه‌روه‌ها یه‌كێك بوو له‌و
كه‌سانه‌ی كه له خه‌باتی
شۆرشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
له سه‌رده‌می راپه‌رین دا دژی
رژیمی شا به‌شداری چالاكانه‌ی
كرد.
دوای هاتنه سه‌ركاری رژیمی تازه
به ده‌سه‌لات گه‌یشتووی ئیسلامی
به‌هه‌موو تواناوه لایه‌نگری له
یەکیەتی جووتیارانی مه‌ریوان و
هه‌ورامان كرد و شان به شانی
ئه‌وان له خه‌باتیاندا دژی هه‌ر
ده‌ستدریژی یه‌ك بو سه‌ریان
به‌شداری كرد. له ده‌وره‌ی
یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی كوردوستان، له شاری
مه‌ریوان ده‌ستی دایه هه‌ڵسووران
له دژی رژیمی ئیسلامی و كاتێكیش
شاره‌كان به ده‌ست پێشمه‌رگه و
خه‌ڵكی شورشگیره‌وه بوون له
بنكه‌ی شه‌هید جه‌ڵال خه‌باتی
شورشگیرانه‌ی خوی له په‌یوه‌ند
له گه‌ڵ كومه‌ڵه درێژه پێدا.
كاتێك رژیمی ئیسلامی بۆ جاریكی
دێکە ده‌ستی ره‌شی به‌سه‌ر
شاره‌كاندا گرته‌وه هاورێ فایه‌ق
وێرای هێزی پێشمه‌رگه له شار
هاته ده‌ر و له ئاواییه‌كانی
ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان ده‌ستی
دایه بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعلامییه
و خه‌به‌رنامه‌ی كومه‌ڵه و
ته‌بلیغی شورشگیرانه له نێو
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندا.
له درێژه‌ی ئه‌م كار‌و
هه‌لسوورانه‌دا سه‌رئه‌نجام هاورێ
فایه‌ق مانگی خه‌زه‌لوه‌ری ساڵی
59 له ئاوایی باڵك له 10
كیلومیتری مه‌ریوان له لایه‌ن
به‌كریگیراوانی رژیمە وه
ده‌ستگیر كرا.
له ماوه‌ی 17 مانگ زیندان دا
هاورێ فایه‌ق له به‌رانبه‌ر
توندترین و وه‌حشیانه‌ترین
شكه‌نجه‌دا راوه‌ستاو كۆڵی نه‌دا
و وه‌ك هه‌لسووراویكی به بڕوای
كۆمه‌ڵه دیفاعی له ئارمانه‌كانی
كرد و نموونه‌یه‌كی تر له
راوه‌ستاویی هه‌لسووراوانی
كومه‌ڵه‌ی لە خۆی نیشان دا. كاتێك
زیندان وانه‌كان و به‌كرێگیراوانی
رژیمی ئیسلامی له به‌رانبه‌ر
ئه‌م وره پولایینه‌دا هه‌ستیان
به شكست و سه‌رشوری خۆیان كرد،
ئیتر نه‌یانتوانی له‌وه زیاتر
ته‌حه‌مولی بەربەرەکانی لە گەڵ
ئەو وەر خەباتکارانە بکەن ،
ورێگەی غەیرە ئێنسانی ووەحشێگەری
کۆتاییهێنان بە ژیانی ئەو
تێکۆشەرەیان هەڵبژارد و روژی ٢١ی
ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 60 زۆر
وه‌حشیانه تیر‌بارانیان كرد و
هاورێ فایه‌ق له پێناو ئامانجی
به‌رزی ئازاری و به‌رابه‌ری و
حكوومه‌تی كرێكاری گیانی به‌خت
كرد.و بەکاروانی سەر بەرزی
گیانبەختکردوانی ئازادی
وسوسیالێسم پەیوەست بوو .
یادی هاورێ فایه‌قی تارام بۆ
هەمێشە لە دڵماندا زیندووە و
رێگای پڕ لەشانازی بەردەوامە . .
|